شاندێکی کۆمسیۆنی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی کوردستان سەردانی هەولێر دەکات
- کوردستان
- 20 شوبات

هەواڵی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بڕیارە ڕۆژی سێشەممە شاندێکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەردانی هەولێر بکات و لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێم کۆببێتەوە.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە ساڵێکە پەرلەمانی کوردستان پەکخراوە و بەهۆی نەگەیشتنی لایەنە سیاسییەکان و تۆمارکردنی سکاڵایەک لەلایەن یەکێتی لە دادگای فیدراڵی، تاوەکو ئێستا نەتوانراوە هەڵبژاردن بکرێت کە سێ جار وادەکەی دواخراوە.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "بەمەبەسەتی دیاریکردنی وادەیەکی سەرەتایی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، شاندی کۆمیسیۆن دێتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێم کۆدەبێتەوە".
زانیاری زیاتر: کۆبوونەوەکە بە بەشداری شاندی نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێت. لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووش ئەوە دووەمجارە شاندی کۆمسیۆنی عێراق سەردانی هەولێر دەکات.
بۆچی گرنگە: کۆبوونەوەکە ڕۆژێک پێش کۆبوونەوەی دادگەی فیدراڵی عێراقە کە بڕیارە دوای 11 جار دواخستن، ڕۆژی چوارشەممە کۆتایی بە دادبینی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بهێنێت و ئەم پرسە یەکلایی بکاتەوە، کە بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز چەند گۆڕانکارییەکی گەورە لەخۆدەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت