زیاتر لە 110 هەزار کەس کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە
- کوردستان
- 15 تشرینی یەکەم

کارتی بایۆمتری دەنگدان، لە ئۆفیسی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
کەمتر لە حەوت کاتژمێر ماوە بۆ دەنگدەرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان وەربگرنەوە، چونکە بەبێ ئەو کارتە ناتوانن دەنگ بدەن.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە 15-10-2024 دوایین ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنە، هاوکات تاوەکو کاتژمێر سێی دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ دەرفەت لەبەردەم دەنگدەران ماوە بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، تا ئێستا زیاتر لە 110 هەزار و 385 دەنگدەر ماون کارتەکانیان وەربگرنەوە.
لێدوانی فەرمی: د. ئیسەر یاسین، گوتەبێژی ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "دوو ملیۆن و 189 هەزار و 200 کارتی بایۆمتری دەنگدان وەرگیراونەتەوە و کاتژمێر 3ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانی بایۆمەتری دەنگدان لە سەرجەم ئۆفیسەکان دەوەستێت، ئەو کارتانەی دەمێننەوە تاوەکو دوای پڕۆسەی هەڵبژاردن لەشوێنێکی پارێزراودا هەڵدەگیرێن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەگەر ڕێژەی دەنگ بۆ هەر کورسییەک 12 هەزار کەس بێت، ئەوا 110 هەزار و 385 دەنگدەر لە دەنگدان بێ بەش دەبن کە دەکاتە نۆ کورسی پەرلەمانی.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی دوایین ئاماری کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە بەمشێوەیە:-
هەولێر: لە کۆی یەک ملیۆن و 15 هەزار و 667 دەنگدەر، لە 25 هەزار و 846 دەنگدەر کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە.
سلێمانی و هەڵەبجە: لە کۆی یەک ملیۆن و 146 هەزار و 92 دەنگدەر، 72 هەزار و 400 کەس کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە.
دهۆک: لەکۆی 737 هەزار و 856 دەنگدەر، 12 هەزار و 139 کەس کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرنەگرتووتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن کامێرای چاودێری لە بنکەکانی دەنگدان دادەنێت
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
چارەخوازانی پێشمەرگە و کەسوکاریان ئاگادار دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: تاوەكوو سبەی بابەتی مووچەی مانگی شەش یەكلا دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
چارەخوازانی پێشمەرگە و کەسوکاریان ئاگادار دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: تاوەكوو سبەی بابەتی مووچەی مانگی شەش یەكلا دەبێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت