ئاڤا دیجیتاڵ
دوو هاوژین لە بەغداوە هاتوون بۆ ئەوەی لە هەولێر پشوویەکی کورت بدەن، هاتوونەتە سەر چیای کۆڕەک بۆ بینینی دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانی سروشت لە دەڤەری سۆران.
ڕووسڵ محەممەد، گەشتیارە و باس لە گەشتەکەی دەکات و دەڵێت: ئاسایش له كوردستان به‌رقه‌راره، ناوبه‌ناو دێینه ئێره به‌تایبه‌ت له بۆنه‌كاندا سروشتێکى جوان دڵڕفێنی هه‌یه، نزا ده‌كه‌م كوردستان و دانیشتووانه‌كه‌ى بپارێزێت به‌دڵنیاییه‌وه جارێكی دیکە دێمه‌وه ئێره.
بۆ ئەم سەری ساڵە، نزیكه‌ى سه‌د و 40 كۆمپانیا و گەشتیار لە عێراقەوە دێنە هەرێمی کوردستان.
فه‌یسه‌ڵ سدیق، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی گه‌شتوگوزارى سۆران ڕایگەیاند: هه‌ر وه‌رزێک گه‌شتیارى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه، له ساڵى ڕابردوو نزیكه‌ى یەک ملیۆن و نیو گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌ڤه‌رى سۆرانیان كردبوو، به‌ڵام لەو ڕێژەیە نزیكەی 200 هه‌زار شه‌و له شوێنه گه‌شتیاری و هۆتێل و مۆتێله‌كانى سۆران ماونەتەوە، ئه‌مساڵ ئێمه تاوەکو مانگی 11 گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و ژماره و زیاتریش له شاره‌كانى دهۆک، هه‌ولێر و سلێمانى 1100 چێشتخانه، هۆتێل و مۆتێل بۆ گه‌شتیاران ئاماده كراون.
دیار غه‌فوور، خاوه‌نی چێشتخانهیەکە لە سۆران، دەڵێت: به‌ته‌واوى ئاماده‌كاریمان كردووه بۆ ئه‌و گه‌شتیارانەی كه دێنه هه‌رێمی كوردستان و خۆشبه‌ختانه زۆر لە گەشتیاران ڕوو له هاوینه‌هه‌وارى بێخاڵ دەکەن. ئێمه‌ش توانیومانه به‌باشترین شێوه خۆمان ئاماده بكه‌ین، هیوادارین گه‌شتیارێكی زۆر سه‌ردانى ناوچه گه‌شتیاره‌كان و هاوینەهەوارەکانی سنورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران بكه‌ن.
به‌پێی ئامارى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار، ساڵی ڕابردوو نزیكه‌ى 6 ملیۆن گه‌شتیار ڕووى لە ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، بۆ ئه‌مساڵ پێشبینی هاتنی 8 ملیۆن گەشتیار دەکرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری له‌باره‌ى مووچه و ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش