لە 11 پارێزگا پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 18 تشرینی یەکەم

ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان لەکاتی دەنگدان. وێنە؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و بۆ ماوەی 12 کاتژمێر لە 109 ناوەندی دەنگدان بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەکە: بەربەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 7:00 پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان و بەشێک لە پارێزگاکانی خواروی عێراق دەستیێکرد و تیایدا 215 هەزار مافی دەنگدانیان هەیە، بڕیارە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە پڕۆسەکە بەردەوام بێت.
لەلایەکی دیکەوە: دەنگدانی تایبەت لە بازنەی هەولێر بە 89 هەزار و 791 کەس زۆرترین و بازنەی واست بە 191 دەنگدەر کەمترین دەنگدەری هەیە. کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 18-10-2024 پڕۆسەکە دەوەستێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: جیاواز لە دەنگدانی گشتیی کە تەنیا لە چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان دەکرێت، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە 11 پارێزگا لە هەرێمی کوردستان و شارەکانی خواروی عێراق بەڕێوەدەچێت، کە هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، نەینەوا، کەرکووک، دیالە، ئەنبار، سەڵاحەددین، واست، بەغدا بەرەی کەرخ و بەرەی ڕەسافە لەخۆدەگرێت.
ژمارەکان وادەڵێن: 215 هەزار و 960 دەنگدەری تایبەت، لە 165 ناوەندی دەنگدان، کە 749 وێستگە لەخۆدەگرێت دەنگ دەدەن، بەمشێوەیە بەسەر 11 پارێزگادا دابەشبوون.
هەولێر: 89 هەزار و 791 دەنگدەر لە 62 ناوەندی دەنگدان کە 306 وێستگە لەخۆدەگرێت دەنگ دەدەن.
سلێمانی: 78 هەزار و 661 دەنگدەرلە 57 ناوەندی دەنگدان کە 276 وێستگە لەخۆدەگرێت دەنگ دەدەن.
دهۆک: 40 هەزار و 956 دەنگدەر لە 33 ناوەندی دەنگدان کە 142 وێستگە لەخۆدەگرێت دەنگ دەدەن.
هەڵەبجە: 952 دەنگدەر لە یەک ناوەندی دەنگدان کە سێ وێستگە لەخۆدەگرێت دەنگ دەدەن.
نەینەوا: هەزار و 38 دەنگدەری تایبەت لە چوار ناوەندی دەنگدان کە پێنج وێستگە لەخۆدەگرێت دەنگ دەدەن.
کەرکووک: 488 دەنگدەر لە یەک ناوەندی دەنگدان کە دوو وێستگە لەخۆدەگرێت دەنگ دەدەن.
دیالە: 266 دەنگدەر لە یەک ناوەندی دەنگدان کە یەک وێستگە لەخۆدەگرێت دەنگ دەدەن.
ئەنبار: 196 دەنگدەر لە یەک ناوەندی دەنگدان کە یەک وێستگە لەخۆدەگرێت دەنگ دەدەن.
سەڵاحەدین: 574 دەنگدەر لە یەک ناوەندی دەنگدان کە دوو وێستگە لەخۆدەگرێت دەنگ دەدەن.
بەغدا بەرەی کەرخ: دوو هەزار و 414 دەنگدەر لە دوو ناوەندی دەنگدان کە هەشت وێستگە لەخۆدەگرێت دەنگ دەدەن.
بەغدا بەرەی ڕەسافە: 433 دەنگدەر لە یەک ناوەندی دەنگدان کە دوو وێستگە لەخۆدەگرێت دەنگ دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا: ئەوروپا هەڵەبوو لە سەپاندنی باج لەسەر کحولی ئەمریکا
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فشاری دەروونی دەبێتە هۆی قژ هەڵوەرین
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دڵنیایی دەداتە ئەمریکا لە پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی تورکی لە قەزای دووکان دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێک لە مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانییەوە