
ئاڤا نیوز
کونسوڵخانەی ئەمریکا لەبارەی گەشەی ئازادی ڕادەربڕین و کەمبوونەوەی پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان بۆ سێیەمجار دەستخۆشی لە هەرێمی کوردستان دەکات.
پەیامی فەرمی: کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، ژمارەیەک ڕاپۆرتی ساڵانەی ناوەندە چاودێرەکانی ئازادیی ڕاگەیاندن نیشانی دەدەن کە ساڵی ڕابردوو پێشێلکارییەکان کەمبوونەتەوە، لەناویشیاندا کەمبوونەوەی بەرچاوی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەوانان.
- بینینی ئەم گۆڕانکارییە مایەی هاندانمانە و دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لە هەوڵەکانی تا ئێستایان بۆ باشترکردنی ژینگەی میدیا و ڕاگەیاندن.
- هێشتا ڕۆژنامەوانان و ناوەندە چاودێرەکان ڕاپۆرتی پێشێلکاریی لەسەر هەندێک لایەنی میدیایی بڵاودەکەنەوە، لەناویاندا دەستڕاگەیشتن بە زانیاریی گشتی و بەشداربوون لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانیانەی حکومەت ڕێکیان دەخات.
لەلایەکی دیکە: کونسوڵخانەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە، بۆ باشترکردنی توانای حکومەت لە وەڵامدانەوەی پرسیاری ڕاگەیاندنەکان لە کاتی خۆیدا، کار لەسەر ئەوە دەکەن گوتەبێژەکانی ناوەندە جیاوازەکان بنێرن بۆ ئەمریکا تا باشتر تێبگەن لەوەی نووسینگەکانی ڕاگەیاندن لەوێ چۆن کار دەکەن.
باکگراوند: بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی رۆژنامەنووسان ،ساڵی ڕابردوو پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان بەراورد بە ساڵی 2022 بە ڕێژەی 42% كەمی كردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 32 خولەک لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی كوردستان دەگەیێنرێتە جنێڤ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی كوردستان دەگەیێنرێتە جنێڤ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەیەک لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دێتە هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 100 گەڕەکی دیکەی سلێمانی دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری