
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان میدیا جیهانییەكانی تەنییوە و بەگرنگییەوە باس لە پڕۆسەكە دەكەن.
وێنە گەورەكە: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە میدیا جیهانییەكانەوە دەنگدانەوەی لێكەوتوەتەوە و بەشێكی زۆر لە میدیاكانی جیهان بە گرنگییەوە ڕووماڵی ڕووداوەكە دەكەن.
میدیا جیهانییەکان بەم شێوەیە باسی پرۆسەی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان دەکەن:
ئەلمۆنیتەر
دواجار هەرێمی کوردستانی عێراق هەڵبژاردنی خۆی ئەنجام دەدات.
دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان لە 20ی تشرینی یەکەمدا دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان لە هەڵبژاردنێکی چارەنووسساز كە دواکەوتبوو. لە سەرەتادا بڕیار بوو دەنگدانەکە لە ساڵی 2022 ئەنجام بدرێت، بەڵام ناکۆکی لەسەر سیستەمی هەڵبژاردن بووە هۆی دواخستنی پرۆسەکە. لە ناوەڕۆکی ئەمەشدا لەناوچوونی ڕێکخستنی دابەشکردنی دەسەڵات لە نێوان دووانەی دەسەڵاتداری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستاندایە.
زە عەرەب ویكڵی
هەڵبژاردنێكی مێژوویی گرنگ لە كوردستانی عێراق لە نێوان چەندین كێشمەكێشدا بەڕێوەدەچێت.
بانگەشەکانی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە کۆتایی هات و ڕێگەی خۆشکرد بۆ ئەوەی دەنگدەران ڕۆژی یەکشەممە بەرەو سندوقەکانی دەنگدان بچن بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی خۆیان لە ئەنجومەنی یاسادانانی هەرێمی كوردستان.
زە ناشیۆناڵ
هەرێمی کوردستانی عێراق لە چوارچێوەی دابەشبوونی سیاسی و قەیرانی ئابووریدا خۆی بۆ هەڵبژاردنە چارەنووسسازەکان ئامادە دەکات.
کوردانی عێراق لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ڕۆژی یەکشەممە دەنگدەدەن لە هەڵبژاردنی پەرلەمان کە لەمێژە چاوەڕوان دەکرا، لە کاتێکدا گرەوەکان زۆرن بۆ هەرێمێک کە گیرۆدەی ئاڵۆزی ناوخۆیی سیاسی و سەختی ئابوورییە.
ڤی ئۆ ئەی
بڕیارە هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدات کە لەمێژە دواکەوتووە.
هەرێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە بە فەرمی قۆناغی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی كۆتایی پێهێنا کە بڕیارە لە 20ی ئۆکتۆبەر هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.
دەنگدانەکە بەهۆی ناكۆكی سیاسییەوە دواخرا، لە کاتێکدا کە هەرێم هێشتا بەدەست قەیرانی داراییەوە دەیناڵاند کە پەیوەندی بە ناکۆکی لەگەڵ حکومەتی عێراقەوە هەبووە.
ڕۆیتەرز
لە ٢٠ی تشرینی یەکەمدا هەڵبژاردنی دواخراوی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
دوای ئەوەی سەرۆکایەتی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستانی عێراق وادەیەکی نوێی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە 20ی تشرینی یەکەم دیاریکردووە، ڕۆژی چوارشەممە هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل دوورترین هێرشی کردە سەر ئێران
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئاسایش تەقەكەرە سەرخۆشەكەی عەنكاوە دەستگیر دەكات
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ژینگەی سلێمانی 27 کەس بەهۆی ڕاوە ماسییەوە دەستگیر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئاسایش تەقەكەرە سەرخۆشەكەی عەنكاوە دەستگیر دەكات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو 170 حاجی دیكە دەگەنەوە خاكی هەرێمی كوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی سێ ڕۆژدا نزیکەی 230 گەشتی ئاسمانی لە کوردستان هەڵوەشاونەتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی سلێمانی: چیای سورێن بۆردوومان نەکراوە و مین تەقیوەتەوە