شارەوانی سلێمانی: سەرۆکوەزیران ئاستەنگەکانی بەردەم شەقامی 100 مەتری نەهێشت
- کوردستان
- 21 تشرینی یەکەم

شەقامی 100 مەتری سلێمانی، وێنە: شارەوانی سلێمانی
ئاڤا نیوز
کارکردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەردەوامە، شارەوانی سلێمانیش دەڵێت 'دوای سەردانەکەی سەرۆکوەزیران ئێستا هیچ ئاستەنگێک لە پێش کارکردن لەو شەقامەدا نەماوە'.
بۆچی گرنگە: شەقامەکە سەرەڕای ئەوەی سیمایەکی نوێ بە شارەکە دەدات، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ و کار ئاسانی زیاتر دەکات بۆ شۆفێران.
لێدوانی فەرمی: زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "کارکردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەردەوامە، دوای سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بۆ شارەکە هیچ ئاستەنگییەک نەماوە و گرفتەکان چارەسەرکراون، چونکە بەڵێنیان داوە هاوکار بن".
وتەبێژی شارەوانی سلێمانی دەڵێت: ''تاوەکو ئێستا 60٪ی کارەکانی شەقامەکە تەواو کراون، ئەگەر کەشوهەوا گونجاوبێت، ئەوا قۆناغەکانی دیکەش تەواو دەکرێن".
زانیاریی زیاتر: شەقامی 100مەتری سلێمانی حەوت یەکتربڕ، پێنج ئەندەرپاس، یەک ئۆڤەرپاس، 67 ئاوبارەی کۆنکرێتی، پردێک لە خۆ دەگرێت.
باکگراوند: لە 11ی تەمووزی 2020 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دانا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی 27 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە