
وێنەی پەرلەمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
بۆ هەڵژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی كوردستان، ژمارەیەك كاندیدی سەربەخۆ بەشداربوون، بەڵام بەگشتی هیچ كامیان دەنگی پێویستیان بەدەست نەهێنا.
وێنە گەورەكە: ئێوارەی ئەمڕۆ، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری بەغدا ئەنجامی بەرایی فەرمیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی ئاشكرا كرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە بازنەی هەولێر هەریەك لە عەلی محەممەد ( عەلی خۆشناو) بە 2535، فەرهاد پیرباڵ بە 2515 لە پلەی یەكەم و دووەمی ڕیزبەندیی كاندیدە سەربەخۆیەكانن، لە بازنەی سلێمانی، تاهر حوسێن محەممە بە 832 پلەی یەكەمی كاندیدە سەربەخۆكانی بازنەكەی هێناوە، لە بازنەی دهۆك سەباح عەبدولعەزیز محەممەد بە 1469 دەنگ پلەی یەكەمی كاندیدە سەربەخۆكانی بازنەكەی بەدەست هێناوە و لە بازنەی هەڵەبجە، سامان نامیق ئەسكەندەر تەنیا 19 دەنگی بەدەست هێناوە.
زانیاریی زیاتر: پێش هەڵبژاردن باس لە ئەوە دەكرا كە شێرزاد عەبدولرەحمان ناسراو بە (مامە ڤاندام) دەنگی پێویستی بوون بە ئەندامی پەرلەمان بەدەستبهێنێت لە بازنەی سلێمانی، تەنانەت بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی لە یەكێك لە ئاهەنگەكانی بانگەشەی حیزبەكەی ڕایگەیاند "مامە ڤاندام لە پارتی زیاتر دەنگ دەهێنێت" بەڵام ئەو كاندیدە سەربەخۆیە تەنیا 548 دەنگەی بەدەستهێناوە.
گۆشەیەكی دیكە: كاروان محەممەد جەبار، ناسراو بە (كاروان بەرخەسپی) یەكێك بوو لە ناسراوەكانی نێو سۆشیال میدیا و كاندیدی سەربەخۆ بوو لە بازنەی سلێمانی، خۆی و هەوادارانیشی پێشبینییان دەكرد هەزاران دەنگ بەدەستبهێنێت، بەڵام تەنیا 225 دەنگی بەدەستهێنا.
ژمارەکان وا دەڵێن: لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە بازنەی هەولێر 29 کاندید، بازنەی سلێمانی 32 کاندید، بازنەی دهۆك 23 کاندید، بازنەی هەڵەبجە 1 کاندید، بەشدارییان كردبوو، بەڵام سەرجەمیان دەنگی پێویستیان بەدەست نەهێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ حەوت گوندی سنووری ئامێدی هێڵی مۆبایل و ئینتەرنێتیان نییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی كوردستان دەگەیێنرێتە جنێڤ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەیەکی نوێ لەبارەی هێرشە درۆنییەکان سەردانی هەولێر دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 100 گەڕەکی دیکەی سلێمانی دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری