
گرافیکی ئاڤا بۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن
ئاڤا نیوز
دوای بەدەست هەژمارکردنی دەنگەكانی چەند وێستگەیەكی دەنگدان لە سنووری پارێزگای دهۆك، سەدان دەنگ بۆ لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان زیاد دەكات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاڤا نیوز كەوتوون، لە سنووری پارێزگای دهۆك حەفت وێستگە هەبوون كە دەنگەكانیان بەهۆی گرفتی مانگی دەستكرد هەژمار نەكرابوون، ئەو حەفت وێستگەیە لەچوارچێوەی ئەو 26 وێستگەیەن كە كۆمسیۆن تاوەكو ئێستا ئەنجامی دەنگەكانی ڕانەگەیاندووە.
زانیاریی زیاتر: ئەو حەفت وێستگەیەی پارێزگای دهۆك، چواریان لە بنكەی قوتابخانەی میدیا لە شاری دهۆكن و یەكێكیان لە ناوچەی بەرۆشكی لە دهۆك و دووانەكەی دیكە لە بەردەڕەش و ئاكرێن، لە ئەنجامی هەژماركردنی دەنگەكانی سێ وێستگە 594 دەنگی دیكە بۆ دەنگەكانی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی دهۆك زیاد بوو.
ئەوەش بزانە: بە زیادبوونی ئەو 594 دەنگە، دەنگەكانی پارتی لە بازنەی دهۆك گەییشتە 401 هەزار 214 دەنگ، بەڵام ئەم زیادبوونە كاریگەریی بۆ زیادبوونی كورسییەكانی حیزبەكە لە بازنەكە نابێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو سكاڵایانەی لە بازنەی دهۆك تۆمار كراون سەرجەمیان قردێلەی سەوز و زەردن كە تایبەتن بە بەكارهێنانی مۆبایل و ڕیكلامی لایەنی سیاسی كە هیچ كاریگەرییان لەسەر زیادبوون و كەمبوونی ژمارەی دەنگەكان نابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ حەوت گوندی سنووری ئامێدی هێڵی مۆبایل و ئینتەرنێتیان نییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی كوردستان دەگەیێنرێتە جنێڤ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەیەکی نوێ لەبارەی هێرشە درۆنییەکان سەردانی هەولێر دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 100 گەڕەکی دیکەی سلێمانی دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری