ئاڤا نیوز
جارێکی دیکە سوپای عێراق فشارەکانی بۆ سەر جووتیارانی کورد دەستپێکردووەتەوە، هەر جووتیارێک لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکەی کار بکات دەستگیر دەکرێت و مەرەشە و پێداویستییە کشتوکاڵییەکانی دەشکێنرێت.
وێنە گەورەکە: دوای بڕیارێکی پارێزگاری کەرکووک بە وەرگرتنی بەرهەمی جووتیاران لە سایلۆکان و خستنە پلانی زەوییە کێشەلەسەرەکانی جووتیارانی کورد، سوپای عێراق فشارەکانی بۆ سەر جووتیاران زیاتر کردووە، بە هەمەری سەربازییەوە بست بە بستی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناحیەی سەرگەڕان دەگەڕێن تا ڕێگری لە جووتیارانی کورد بکەن لە بەکارهێنانی زەوییەکانیان.
زانیاریی زیاتر: فشارەکانی سوپا تەنها زەویوزاری جووتیارانی نەگرتووەتەوە، بەڵکو لەناو شاریش بڵاوەیان پێکراوە و شەوانە لە گەڕەکە کوردییەکان بازگە دادەنێن، هەرچەندە پارێزگاری کەرکووک بڵاوەپێکردنی سوپا بە پلانی ئەمنی پارێزگاکە ناودەبات، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا بەهۆی ڕووداوە ئەمنییەکانی ئەم دواییەی کەرکووکەوە بەغدا لە ڕۆڵی پۆلیسی خۆجێیی نیگەرانە.
خاڵی نەرێنی: هەرچەندە پارێزگار کوردە و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنییە، بەڵام لە دۆسیەی ئەمنیدا کورد بەتەواوی دوورخراوەتەوە و پۆستە باڵا ئەمنییەکانی ئەم شارە دراونەتە عەرەب، لەسەروی هەمووشیانەوە ژووری ئۆپراسیۆنەکان هیچ کوردێکی تێدا نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
22 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی هەولێر باندێکی سێ کەسی بە تۆمەتی دانانی کامێرای نهێنی دەستگیر کرد