
چاکسازی گەورانی سلێمانی، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
زیندانییەک لە چاکسازی گەورانی سلێمانی بە ڕێککەوتن لەگەڵ برایەکیدا توانیویەتی لە چاکسازییەکە دەربازی ببێت و برایەکەی لە شوێنی خۆیدا بنێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە چاکسازی گەورانی سلێمانی بە ئاڤا میدیا ڕاگەیاند: دوێنێ لەکاتی سەردانی ئاساییدا، زیندانیکراوێک کە ماوەی سێ ساڵە لە چاکسازییەکە زیندانیکراوە و سزای دووجار لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، ڕۆژی ڕابردوو بە ڕێککەوتن لەگەڵ برایەکیدا توانیویەتی هەڵبێت.
زانیاریی زیاتر: ئەو سەرچاوەی چاکسازی سلێمانی باسی لەوەشکرد: ئەو کەسەی ڕایکردووە تەمەنی زیاترە لە 40 ساڵ بەڵام نایانەوێت لە ئێستادا ناوەکەی ئاشکرا بکەن، دوێنی لەکاتی چاوپێکەوتنی لەگەڵ براکەیدا جلوبەرگیان ئاڵوگۆڕکردووە و مۆری زیندانییەکەشی لە دەستی خۆیداوە بۆ ئەوەی هەستی پێنەکرێت، دواتر ئەو کەسە ڕایکردووە و برایەکەی لە شوێنی ئەو ماوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو برایەی لە چاکسازی گەوران ماوەتەوە لە ئێستادا لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
17 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی هەولێر باندێکی سێ کەسی بە تۆمەتی دانانی کامێرای نهێنی دەستگیر کرد