
شەوی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی هاڵۆوین لە ئەمریکا، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
هاڵۆوین، جهژنی كریستیانهكانی ڕۆژئاواییه، كه له ئهمهریكا و بهریتانیا و كهنهدا و ئێرلهندا له شهوی 31ی ئۆكتۆبهری ههموو ساڵێك بەو بۆنەیەوە هاووڵاتییان ئاههنگ دەگێڕن.
وێنە گەورەکە: هاڵۆوین؛ جەژنی کریستیانەکانە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 2000 ساڵ پێش ئێستا، سەرەتا ئێرلەندییەکان یادییان کردووەتەوە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: 31ـی ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێک لە ئەمریکا، بەریتانیا، ئێرلەندا، نەمسا و زۆرینەی وڵاتانی جیهان یادی هاڵۆوین دەکرێتەوە، لەم شەوەدا خەڵک شیرینی دەبەخشنەوە، جلوبەرگی نائاسایی دەپۆشن و ماکیاژی ترسناک بۆ دەمووچاویان دەکەن.
زانیاریی زیاتر: ئەوانەی یادی هاڵۆوین دەکەنەوە پێیان وایە لەم ڕۆژەدا ڕۆحە خراپەکان دێنەسەر زەوی، بۆیە جلوبەرگی ترسناک دەپۆشن و ماڵەکانیان بە شێوەی ترسناک دەڕازێننەوە، بۆ ڕاونانی ئەو ڕۆحە خراپانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کولەکە یەکێکە لە خواردنە بەناوبانگەکانی ئەو جەژنە و خەڵکی لە هاڵۆویندا بەکاریدەهێنن و ناوەكەی بەتاڵ دەكەن و دەموچاوی ترسناکی لێ دروست دەكەن، مۆم دەخەنە ناو کولەکەکە و ڕووناکی دەکەنەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: له ئهمهریكا ساڵانە له جهژنی هاڵۆوین ملیارێک دۆلار بۆ شیرینی خهرج دهكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

جوان فایەق
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی