تەندروستیی هەولێر: زیاتر لە 30%ـی تووشبووانی شێرپەنجە خەڵکی هەولێر نین
- تەندروستی
- 10 تشرینی دووەم

نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی تووشبوانی شێرپەنجە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیێنێت، بەهۆی باشی خزمەتگوزارییەکان لە نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی تایبەت بە شێرپەنجە لە هەولێر، توشبووانی شێرپەنجە لە شارەکانی دیکە ڕووی تێدەکەن، بۆیە ژمارەی تۆمارکردنی شێرپەنجە لە هەولێر بەرزە.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت لەسەر ئاستی عێراق زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەولێر تۆمارکراوە.
لێدوانی فەرمی: د.دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر لەمبارەیەوە دەڵێت: "30.4%ـی ڕێژەی تووشبووانی شێرپەنجە دانیشتووی هەولێر نین، بەڵکو خەڵکی شارەکانی دیکەی کوردستانن، تەنیا 69.6%ی توشبووەکان دانیشتووی هەولێرن.
هۆکارە زانراوەکان: "هۆکاری تۆمارکردنی ئەم نەخۆشانە لە هەولێر بۆ باشی خزمەتگوزارییەکان و زوو تۆمارکردنیان و کارئاسانییەکان لە چارەسەرکردنیان دەگەڕێتەوە"، بەڕێوەبەری تەندروستی گشتیی هەولێر وادەڵێت.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی کۆی تووشبووانی شێرپەنجە لە عێراق د.دلۆڤان دەڵێت: "ئەو ئامارەی ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق لەسەر ژمارەی تووشبوانی شێرپەنجە باسی دەکات، لە 50٪ـی ڕێژەکە ئەو بیانیانەن لە دەرەوە هاتوون و لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراون".
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی داتاکانی ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق، ساڵی 2022 دوو هەزار و 456 تووشبووی شێرپەنجە لە هەولێر تۆمارکراون، بەڵام لە ساڵی 2023 ژمارەکە بۆ سێ هەزار و 30 توشبوو بەرزبووەتەوە.
لە سلێمانی لە ساڵی 2022، دوو هەزار و 909 تووشبوو تۆمارکراون، لە ساڵی 2023 ژمارەکە بۆ دوو هەزار و 796 توشبوو دابەزیوە.
لە پارێزگای دهۆک لە ساڵی 2022 ژمارەی تووشبووان هەزار و 222 کەس بووە و لە ساڵی 2023 ژمارەکە بۆ هەزار و 186 تووشبوو دابەزیوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران