
هەڵبژاردنی شێوازی ژیان لە تەمەنێکی پێگەیشتوو بەشدارە لە باشتربوونی تەندروستی میشک.، سەرچاوە: CNN
ئاڤا نیوز
هەندێک هۆکاری شێوازی ژیان یارمەتیدەر دەبن بۆ کارکردنی مێشک بەشێوەیەکی تەندروستتر لەگەڵ تەمەن، وەک وەرزشکردن، دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و خواردنەوە کهولییەکان، فێربوونی زمانی دووەم یان ژەنینی ئامێرێکی میوزیک.
توێژینەوەی فەرمی: توێژەرانی زانکۆی Edinburgh بۆیان دەرکەوتووە پیربوونی مێشک لە نێوان مرۆڤەکاندا زۆر جیاوازە، باس لەوە دەکەن نزیکەی نیوەی جیاوازییەکانی پیربوونی مێشک ڕەنگە بگەڕێتەوە بۆ تواناکانی منداڵی، لەکاتێکدا هەڵبژاردنی شێوازی ژیان لە تەمەنێکی پێگەیشتوو بەشدارە لە باشتربوونی تەندروستی میشک.
زانیاریی زیاتر: توێژینەوەکە لەسەر ئەو کەسانە کراوە کە لە ساڵانی 1921 و 1936 لەدایک بوون، ئەو خووانەی لە تەمەنی 11 ساڵیدا کردوویانە و دواتر دووبارە لە تەمەنی 70 و 80 و 90 ساڵیدا هەمان خوویان دووبارە کردووەتەوە.
ئەنجامی توێژینەوە: هەندێک مێشک وەک مێشکی گەنجێکی پێگەیشتوو دەرکەوتوون، لەکاتێکدا هەندێکی تریان پیر دەرکەوتوون، ئەمەش بەهۆی خووە خراپەکانی وەکو جگەرەکێشان و خواردنی ناتەندروست و وەرزشنەکردن.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە لەکاتێکدا هەندێک پیربوونی مێشک حەتمییە، بەڵام هۆکارەکانی شێوازی ژیان دەتوانن کاریگەرییەکی بەرچاویان هەبێت لەسەر ئەوەی کە مێشکمان چەندە باش پیر دەبێت.
لێدوانی فەرمی: شارەزایان دەڵین خووی بچووک و تەندروست بە تێپەڕبوونی کات تەندروستی مێشک دەپارێزن. د.ڕیچارد ئیزاکسۆن، بەڕێوەبەری پەیمانگای نەخۆشیی میشک و دەمار لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا، جەخت لەسەر گرنگیی وەرزشی بەردەوام و خۆراکی تەندروست بۆ دڵ و خەوێکی باش و بەڕێوەبردنی پەستانی خوێن و کۆلیسترۆڵ و فشاری دەروونی دەکاتەوە، بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی نەخۆشی بیرچوونەوە و دابەزینی توانای مێشک.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران