لە دهۆك گەورەترین مۆزەخانە بە گوژمەی 100 ملیۆن دۆلار دروست دەكرێت
- کوردستان
- 11 تشرینی دووەم

دیمەنی چیایەک لە دهۆک - مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریس
ئاڤا نیوز
گەورەترین مۆزەخانە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، بە ستانداردی جیهانی لە شاری دهۆك لەسەر ڕووبەری 82 دۆنم زەوی بە گوژمەی نزیکەی 100 ملیۆن دۆلار دروست دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: بێکەس بریفکانی، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "مۆزەخانەكە هاوشێوەی مۆزەخانەی لۆڤەری پاریس دەبێت، هەوڵ دەدەین پاركی ئالوكا و مۆزەخانەكە تاوەكو چیای زاوا بەیەكەوە ببەستینەوە و ڕێگەیەكی پیادەڕۆ لەو نێوانە دروست بكەین، ئەمەش دەبێتە هۆی بەیەكەوەگرێدانی پاركێكی سروشتی و پاركێكی شوێنەواری كە هۆكارێك دەبێت بۆ ڕاكێشانی زۆرترین ژمارەی گەشتیار بۆ پارێزگای دهۆك".
زانیاریی زیاتر: مۆزەخانەكە چەندین بەش و هۆڵی تایبەت بە هەڵگرتنی پارچەی شوێنەواری تێدا دەبێت، لە قۆناغی یەكەمدا تەنیا پارچە زەوییەكە هەڵبژێردراوە و ڕەزامەندی لەسەر دروستكردنی دراوە، ئەگەر بەپێی ستانداردی جیهانی دروست بكرێت گوژمەی دروستكردنی مۆزەخانەكە زیاتر دەبێت لە 100 ملیۆن دۆلار دەبێت.
باكگراوند: مۆزەخانەی لۆڤەر، لە گرنگترین و گەورەترین مۆزەخانە مێژوویی و هونەری و کولتوورییەکانی جیهانە، دەکەوێتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، تابلۆی ناوداری مۆنالیزای تێدایە کە نیگارکێشی ناوداری ئیتاڵی لیۆناردۆ داڤینشی لە سەدەی شازدەیەم وێنەی كێشاوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
45 خولەک لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین بوو بە سەرۆكی یانەی هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە