بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی یادی 100 ساڵەی لەدایکبوونی دانیاڵ میتران دە کرێتەوە
- کوردستان
- 12 تشرینی دووەم

وێنەیەکی سەرۆک بارزانی و دانیال میتران، خێزانی فرانسۆ میتران سەرۆکی پێشووی فەرەنسا
ئاڤا نیوز
بڕیارە بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی لەشاری هەولێر یادی 100 ساڵەی لەدایکبوونی دانیال میتران، دۆستی کورد و خانمی پێشووی یەکەمی فەرەنسا بکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: لەماوەی 50 ساڵی ڕابردوودا، لەکاتی ڕوودانی کارەسات بەسەر کورد و باشووری کوردستان، سەدان کەسایەتی سیاسی و چالاکوان لەسەر ئاستی جیهان پاڵپشتی کوردیان کردووە، دانیال میتران یەکێکە لەو خانمانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی پاڵپشتییە بەردەوامەکانی، لە کوردستان بە دانیال میتران دەوترێت "دایکی کوردان"، سەرۆک بارزانی دەڵێت: ساڵی 1989 بۆ یەکەمجار لە فەرەنسا دانیال میترانم بینی، ویستم باسی ئەو کارەساتانەی بۆ بکەم کە بەسەر کوردستان هاتوون، بەڵام ئەو چەند ڕۆژێک بوو لە سەردانی کەمپی خێزانە ئاوارەکان لە تورکیا گەڕابووەوە، فرمێسکی بۆ ئازاری خەڵکی کوردستان ڕشت.
زانیاریی زیاتر: دانیال میتران، خێزانی فرانسۆ میتران سەرۆکی پێشووی فەرەنسا بووە، دامەزرێنەری ڕێکخراوی فرانس لێبەرتییە و تا ئێستاش ئەو ڕێکخراوە هاوکاری پێشکەش بە هەزاران خەڵکی ئاوارە دەکات لە جیهان.
باکگراوند: لە کۆڕەوەکەی بەهاری 1991 دانیال میتران گەیشتە کوردستان و لە نزیکەوە ئازاری هەزاران خەڵکی ئاوارەی کوردی بینی و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبوونەوە، دوای سەردانەکەی لەگەڵ فرانسۆ میترانی هاوسەری بە هاودەنگی لەگەڵ بەریتانیا هانی وڵاتانی جیهانیاندا لەئەنجوومەنی ئاسایش بڕیاری 688 دەربچێت و ناوچەی دژە فڕین بۆ سنووری هەرێمی کوردستان بڕیاری لێ بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 7 خولەک لەمەوپێش
فۆردو؛ خاڵی لاوازی ئیسرائیل لە ئێران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل: مووشەکێک ئاڕاستەی ژووری نووستنەکەم کراوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەپۆلێکی دیکەی مووشەکی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران نەرمیی دەنوێنێت لە دانوستاندنەکانی لەگەڵ ئەمریکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل: مووشەکێک ئاڕاستەی ژووری نووستنەکەم کراوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
3 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی گۆڕانکاری لە بەرپرسی مەڵبەندەکانی سلێمانی دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر سزادراوانی هەرێمی کوردستان داواکارییەک ئاراستەی بەغدا دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
100 کورسی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی عێراق دابین دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دەیان هاووڵاتی کوردستان لە تایلەند گیریان خواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە