ئاڤا نیوز
حكومەتی هەرێمی كوردستان بەغدا تۆمەتبار دەكات بە نەناردنی مووچە و پەسەند نەکردنی یاسا سێ ساڵییەکەی بودجەی فیدراڵی، بەغداش وەک هەمیشە هەرجارە و بە پاساوێک سەرجەم ڕێککەوتنەکانی پەیوەست بەم بابەتە پەک دەخات.
وێنە گەورەکە: كۆبوونەوەکانی پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەران و بودجەی هەرێمی کوردستان بەردەوامن، جارێک لە بەغدا و جارێکی دیکە لە هەولێر، چەندین ڕێککەوتن و دانوستانیان لەسەر کراوە بەڵام جێبەجێ ناکرێن، هۆکارەکەیشی وەک لە یاسای بودجەدا هاتووە ڕوون و ئاشکرایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مانگی چواری ئەمساڵ هەردوو ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەولێر ڕێککەوتن تا کۆتایی ئەمساڵ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەرجەم گرفتە تەکنیکییەکانی لیستی مووچە چارەسەر بکات، بەگویرەی بەدواداچوونی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، زۆربەیان چارەسەرکراون و حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ گرفتی نییە.
چارەسەر: بە بڕوای زۆربەی ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە کلیلی چارەسەری کێشە دارایییەکانی نێوان بەغدا و هەولێرە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ میری ئێزدییەکان دەنێرێت
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: مامەڵەکردن لەگەڵ پووتین سەختە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز