ئاڤا دانیشتووانی سۆران و مێرگەسۆر لە بیستنی دەنگێکی بەهێز ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 13 تشرینی دووەم

دوو جۆری تەقەمەنی سەردەمی ڕژێمی بەعس
ئاڤا نیوز
ئاڤا دانیشتووانی سنووری ئیدارەی سۆران و قەزای مێرگەسۆر لە بیستنی دەنگێکی بەهێزی تەقینەوە ئاگادار دەکاتەوە، کە تیمەکانی لەناوبردنی تەقەمەنییەکان سبەی پێنجشەممە 14-11-2024 لە کێڵگەیەکی مینڕێژکراوی ئەو دەڤەرە ئەنجامی دەدەن.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی هەوڵەکانی تیمەکانی لەناوبردنی تەقەمەنییەکان سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر، بەمەبەستی خاوێنکردنەوەی شوێنە مینڕێژکراوەکانی ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر کە لەکاتی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران مینڕێژکراون، ڕۆژی پێنجشەممە چالاکیی لەناوبردنی مین لە کێڵگەمینێکی نزیک ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قەزای مێرگەسۆر ئەنجام دەدرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مینی هەولێر، لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاڤا نیوز ڕەوانەکردووە ڕایدەگەیەنێت، "هاووڵاتیانی دانیشتووی ئیدارەی سۆران، دەڤەری مێرگەسۆر، شارەدێی مەزنێ و گوندەکانی دەوروبەری ئاگاداردەکەینەوە، سبەی پێنجشەممە دەنگی بەهێزی تەقینەوەی کێڵگەمینێک دەبیستن و پێویست بە نیگەرانی و دڵەڕاوکێ ناکات".
زانیاریی زیاتر: كیڵگە مینەكە دەكەوێتە چیای قەلەندەر، كە (195) مین لەو کێڵگەیە لەناو دەبرێن و بەهۆی زۆری بڕەکەی، دەنگی تەقینەوەکە بەرز دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی كوردستان دەگەیێنرێتە جنێڤ
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەیاسای ئازادیی ڕادەربڕین کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی كوردستان دەگەیێنرێتە جنێڤ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەیەک لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دێتە هەولێر
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 100 گەڕەکی دیکەی سلێمانی دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا زانیاریی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی دوو تیکتۆکچی لە هەولێر ئاشکرا دەکات