پووتین و سوودانی گفتوگۆ لەبارەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن
- عێراق
- 21 تشرینی دووەم

ڤیلادیمێر پووتین، سەرۆککۆماری ڕووسیا و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری ڕووسیا پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات و هەردوولا جەخت لەسەر گرنگی هەوڵی زیاتری وڵاتانی زلهێز دەکەنەوە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و فراواننەکردنی بە شێوەیەک کە هەڕەشە لە سەقامگیری ناوچەکە و جیهان بکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە 21-11-2024، ڤیلادیمێر پووتین، سەرۆککۆماری ڕووسیا پەیوەندیی تەلەفۆنی بە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و ڕووسیا کرا، هاوکات ڕێگاکانی پەرەپێدانیان بە شێوەیەک کە بەرژەوەندیی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست بەدی بهێنێت.
زانیاریی زیاتر: لە پەیوەندییەکەدا باس لە پێشهاتەکان و بارودۆخی ناوچەکە کرا و جەخت لەسەر گرنگی هەوڵی زیاتری وڵاتانی زلهێز کرایەوە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و فراواننەکردنی بە شێوەیەک کە هەڕەشە لە سەقامگیری ناوچەکە و جیهان بکات.
لەلایەکی دیکە: هەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تیشک خرایە سەر پرسی وزە و گرنگی هەماهەنگی نێوان وڵاتانی پەیوەندیدار، لەناو ئۆپێک و گروپی ئۆپێک پڵەس، بە مەبەستی سەقامگیرکردنی نرخی نەوت و گاز لە چوارچێوەی هاوکێشەیەکدا کە گەرەنتی نرخی دادپەروەرانە بۆ هەناردەکاران و بەکاربەران بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەوە پەیوەندییەی سەرۆککۆماری ڕووسیا لە کاتێکدایە، عێراق کەوتووەتە ژێر هەڕەشەی ئیسرائیل دوابەدوای ئەو سکاڵانامەیەی پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردبوو دژ بە عێراق، کە تێیدا تۆمەتباری دەکات بە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە