سۆران عومەر: بەغدا دەڵێت تەنیا 600 ملیار دینار بۆ مووچە دەنێرم ئەویش بە مەرج
- بزنس
- 25 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تەیف سامی تەنها 600 ملیار دینار بۆ مووچە دەنێرێت.
وێنە گەورەکە: بڕیار بوو سێشەممە یان چوارشەممەی ئەم هەفتەیە، بەغدا گوژمەیەک لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کێشەیەکی نوێی بۆ مووچە دروست کرد و لەبەرامبەر ناردنی ئەو گوژمەیەدا داوای داهاتی چوار مانگ لە هەرێمی کوردستان دەکات.
لێدوانی فەرمی: سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 7:00ی ئاڤا میوان بوو، ڕایگەیاند: تەیف سامی دەڵێت تەنیا 600 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرم، بەڵام لەبەرامبەردا دەبێت هەرێمی کوردستان 400 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا بنێرێت، "بەمەش لەو 600 ملیار دینارە تەنیا 200 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سۆران عومەر دەڵێت: تەیف سامی داوا دەکات 400 هەزار بەرمیل نەوت کاتێک هەناردە ناکرێت، ڕادەستی سۆمۆ بکرێت و بۆ ناوخۆ بەکاربێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز