
پەرلەمانی عێراق، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجە دەکات، ئەندامێکی لیژنەی دارایش دەڵێت، پێدەچێت لە دانیشتنی بەیانیدا ئەو بابەتە بخرێتە بەرنامەی کارەوە.
وێنە گەورەکە: لەناو یاسای بودجەدا تەنها بڕگەیەک هەموار دەکرێتەوە کە پەیوەستە بە خەرجکردنی 16 دۆلار بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئامانجیش لەو هەموارە بۆ ئەوەیە لە زووترین کاتدا هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: مستەفا گەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هەرچەندە تائێستا سەرۆکایەتی پەرلەمان کارنامەی کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام پێدەچێت سبەی پێنجشەممە کۆبوونەوە بکرێت.
پەیوەست بە خوێندنەوەی دووەمیش بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای بودجە، ئەو پەرلەمانتارە وتی، لیژنەکەیان تائێستا لەسەر ئەو بابەتە کۆنەبووەتەوە و تێبینی خۆی ئامادە نەکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا پێدەچێت ئەو بابەتە لە کۆبوونەوەی سبەیدا دابنرێت، بۆیە ئێستا چاوەڕێن سەرۆکایەتی پەرلەمان کارنامەی کۆبوونەوەکە بۆ پەرلەمانتاران بنێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز