وەزیری پەروەردە: هەر قوتابی و مامۆستایەک زۆرترین کتێب بخوێنێتەوە خەڵات دەکرێت
- کوردستان
- 25 شوبات

د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان- وێنە: وەزارەتی پەروەردە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوو خزمەتگوزاری دیجیتاڵی پەیوەست بە بەرزکردنەوەی ئاستی مامۆستایان و قوتابیان ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەکان پێکهاتوون لە پڕۆژەی E کتێبخانە و E ڕاهێنان، پڕۆژەی E ڕاهێنان بەهاوکاری ڕێکخراوی یونیسێف دروستکراوە، توانراوە پلاتفۆڕمێکی دیجیتاڵی بۆ ڕاهێنانی مامۆستایان دروست بکرێت، هەموو مامۆستایەک لە وەزارەتی پەروەردە کۆدی تایبەتی خۆی هەیە و ڕاهێنانی پێدەکرێت.
هەروەها پلاتفۆڕمی E کتێبخانە، پلاتفۆڕمێکی دیجیتاڵییە کتێبی تێدایە، مامۆستایان لەبواری پەروەردەیی، فێرکاری و زانستی، تەنانەت لە پسپۆڕی خۆشیاندا دەتوانن سوود وەرگرن لەو پلاتفۆڕمە، قوتابیان دەتوانن سوودمەند بن.
لێدوانی فەرمی: د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هەر مامۆستایەک زۆرترین کتێبی لەماوەی ساڵێکدا خوێندەوە، وەک مامۆستای خوێنەری ساڵ یەکەم، دووەم و سێیەم دیاریدەکرێت و وەزارەتی پەروەردە پاداشتی ماددی و مەعنەوی دەکات.
" هەر مامۆستایەک زۆرترین قوتابی هاندا بۆ خوێندنەوەی کتێب، وەک مامۆستای هاندەر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و خەڵاتی پێدەدرێت".
ئەمەش بزانە: ئۆفەری خەڵاتەکان قوتابیانیش دەگرێتەوە و هەر قوتابیەک زۆرترین کتێب لە ساڵێکدا بخوێنێتەوە، بەگوێرەی میکانزمێک لەلایەن کارگێڕی قوتابخانەکەیەوە خەڵات دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەیان هاووڵاتی کوردستان لە تایلەند گیریان خواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
100 کورسی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی عێراق دابین دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەیان هاووڵاتی کوردستان لە تایلەند گیریان خواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی کەوتەخوارەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت