
پێشانگەی نێودەوڵەتیی كتێب، وێنە: suly expo
ئاڤا نیوز
شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی كتێب، بە بەشداریی زیاتر لە 200 كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی لە 12 وڵاتی جیاوازەوە، لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ پێنجشەممە 28-11- 2024، کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ، شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی كتێب، بە سەرپەرشتیی وەزارەتی ڕۆشنبیریی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری سلێمانی کرایەوە. هەزاران ناونیشانی نوێی کتێب دەخرێنەڕوو و چاپخانەکان لە ناوخۆ و وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە بەشداریی پێشانگەکەیان کردووە.
زانیاریی زیاتر: پێشانگەکە ئەمڕۆ کرایەوە و تاوەکو 9-12- 2024 بەردەوام دەبێت و بۆ یەكەمجاریشە کتێبخانەی چەند زانکۆیەک بەشداریی پێشانگەکە دەکەن، لە نێویشیاندا زانكۆی سلێمانی كتێبەكانی لەم پێشانگەیەدا نمایش دەكات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشانگەکە ڕۆژانە لە کاتژمێر 10ی بەیانییەوە تاوەکو 6ی ئێوارە کراوە دەبێت بۆ پێشوازی لە سەردانیکارانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی