
ئازادیی میدیا و بەرپرسیارێتییەکانی، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئازادیی میدیا یەکێکە لە پایەکانی دیموکراسی مۆدێرن و بناغەیەکی جەوهەرییە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو کە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵانگارییەکانی هەبێت.
ئەم ئازادییە ڕێگە بە میدیاکاری پرۆفیشناڵ دەدات بەبێ سنووردارکردن و سانسۆری پۆلیسی،ڕاستیی ڕووداوو پێشهاتەکان ڕابگەیەنن، بەڵام پیادەکردنی ئەم ئازادییە ، بەرپرسیارێتیەکی قورسی لەگەڵدایە کە فاکتەرێکی پێویستە بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی لە نێوان مافی ڕادەربڕین و بەرژەوەندیی گشتیدا.
ئازادیی میدیا تەنیا مافێکی سەرەتایی نییە؛ بەڵکو هۆکارێکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی شەفافیەت و لێپرسینەوە لە ناو کۆمەڵگەدا. میدیاکان دەتوانن ڕۆڵی چاودێرێکی بە ئینساف و بەویژدان بگێڕن بەسەر حکومەت و دامودەزگا و کۆمەڵگەوە بەگشتی، لەپێناو دەستەبەرکردنی بەڕێوەبردنێکی دادپەروەرانەی سەروەت و سامانی نیشتمان لەلایەن دەوڵەتەوە بۆ خزمەتی هاووڵاتییان.
میدیای ئازاد و بەرپرسیار دیالۆگی کۆمەڵایەتی بەرەوپێش دەبات، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و تەبا، بۆ بەهێزکردنی گیانی لێبووردەیی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و بەردەوامیدان بە پرۆسەی دیموکراسی.
بەرامبەر ئەو ئازادییەدا کە لەڕێی دەستوور و یاساوە بۆ میدیا و میدیاکار فەراهەم دەکرێت، کۆمەڵێک بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی و پیشەیی دەکەونە ئەستۆی میدیا و میدیاکاران.
پێویستە میدیا پێش بڵاوکردنەوەی هەر هەواڵ و زانیارییەک وردبینیی تەواو بۆ ڕاستی و درووستییان بکاتەوە تا ڕاست لە ناڕاست جیا بکاتەوەو خۆی بەدوور بگرێ لە بڵاوکردنەوەی هەڵبەستراوەکانیان.
میدیاکاران پێویستە ڕێز لە ژیانی تایبەتیی تاکەکان بگرن و نەیانقۆزنەوە بۆ بازاڕگەرمی و ڕاکێشانی خوێنەر و بینەر بۆ خۆیان.
پێویستە میدیا بابەتیانە و بەوپەڕی هەستیارییەوە پرس و بابەتی پڕ کێشەو ململانێ ڕووماڵ بکات و متمانەی خۆی لەلای جەماور لەدەستنەدات بەڵکو بەهێزتری بکات.
پێویستە میدیا ئامرازێک بێت بۆ بەرەوپێشبردنی دایالۆگێکی نیشتمانی لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا، نەک هۆکارێک بێت بۆ لێکترازان و بڵاوکردنەوەی ڕکوکینە و هاندانیان لە دژی یەکدی.
هەڵبەتە 'ئازادیی میدیا'ش هەروا بە سانایی و ئاسانی بۆ ناچێتەسەر، بەڵکو ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبێتەوە، لەوانە:
1) بڵاوبوونەوەی هەواڵی ساختە و زانیاریی بێ وردبوونەوە و هەڵە،مەترسی لەسەر متمانەی میدیا دروست دەکات.
2) زۆرجار هۆکارە ئابوورییەکانیش وەک فشارەکانی بازاڕ و ڕێکلام، کاریگەرییان لەسەر سەربەخۆیی میدیا دەبێت، چونکە ڕەنگە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ملکەچی خواست و بەرژەوەندییە داراییەکانی ڕێکلامکاران بن و لە سەر ڕاستە هێڵی میدیایەکی بەرپرسیار لایان بدەن .
3) میدیاکار و ڕۆژنامەنووسان لە هەندێ وڵات و بارودۆخی سیاسی و ئەمنیدا ڕووبەڕووی چەندین جۆر مەترسی دەبنەوە هەر لە هەڕەشەو ئازاردانی جەستەییەوە تا کوشتن و بێ سەروشوێنکردنیش.
4) هاوسەنگکردنی ئازادی و بەرپرسیارێتی میدیایی پێویستی بە چوارچێوەیەکی ڕوونی یاسایی و ئەخلاقی هەیە. یاساکان دەبێت ئازادی ڕۆژنامەگەری زامن بکەن، بەڵام لە هەمان کاتدا سزا بەسەر ئەو کەسانەشدا بسەپێنن کە ئەم ئازادییە خراپ بەکاردەهێنن.
5) بەرەوپێشبردنی پەروەردەی میدیاییش لە نێوەندەکانی خوێندن و لەناو خەڵکیشدا یارمەتیدەرە بۆ تێگەیشتن لە ڕۆڵی میدیا و جیاکردنەوەی پەیام و هەواڵ و ناوەڕۆکی ڕاست لە ناڕاست و هەڵبەستراو.
ئازادیی میدیا تەنها مافێک نییە کە دەبێت بەرگری لێبکرێت، بەڵکو ڕاسپاردە و ئەمانەتێکە کە پێویستە میدیاکاران و دەزگاکانی میدیا پابەندبن بە پرەنسیپە ئەخلاقی و پیشەییەکانیانەوە.
لەگەڵ باڵادەستیی میدیای دیجیتاڵی و سۆشیاڵمیدیادا، بەرپرسیارێتییە ئەخلاقی وکۆمەڵایەتییەکان دەهێندەی جاران و زیادتریش بوونەتە پێویستییەکی زۆر گرنگ بۆ دڵنیابوون لەوەی ئازادیی میدیا و ڕادەربڕین وەک پایەیەکی بنەڕەتیی دیموکراسی و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی دەمێننەوە و نابنە هۆکاری لێکترازانی کۆمەڵگە و پێشێلکردنی ماف و ئازادییەکانی تاک وگرووپ و کەمینەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
هۆکارەکانی پێکهێنانی ڕێککەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی
13 ئازار
ڕۆڵی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە چارەسەرکردنی کێشەی کەرکووک و سنووری ماددەی 140
13 ئازار
کورد لە نێوان 11ـی ئادار و 10ـی ئادار
11 ئازار
چۆن مامهڵه لهگهڵ پرۆژهكانی حكومهت بكرێت؟
10 ئازار
بۆ دەبێت ڕاپەرین لەیاد نەکەین؟
9 ئازار
بۆچی پرۆژەی ڕووناکی؟
9 ئازار
ڕاپەڕین وەک پرۆژەیەک بۆ داهاتوو
5 ئازار
داستانی قارەمانێتیی مرۆڤی کورد
4 ئازار
"بزاڤێن عێراقێ بو ئازادیا سیاسی: ڕۆلێ کوردان و باندوورێن ئیرانێ"
2 ئازار
سیاسەتی دەرەکیی سنووردار
2 ئازار
- بیروڕا
- 9 ئازار
بۆچی پرۆژەی ڕووناکی؟