دەستەی وەبەرهێنان هۆكاری ڕاگرتنی مۆڵەتی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون ئاشكرا دەكات
- ببینە و ببیستە
- 2024-02-25
ئاڤا نیوز
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند بەپێی پێویستی مۆڵەتی وەبەرهێنانی نیشتەجێبوون دەدرێت. هۆكارەكەشی بۆ زۆریی پڕۆژەكانی وەبەرهێنانی نیشتەجێبوون دەگەڕێنێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی داتای فەرمیی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەم كابینەیەدا تەنیا مۆڵەت بە دروستكردنی 14 پڕۆژەی نیشتەجێبوون دراوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: بەپێی بڕیارێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپێی پێویستیی فراوانبوونی شارەكان جارێكی دیكە مۆڵەت بە وەبەرهێنانی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون دەدرێت، بۆیە جارێ وەستاوە و لە تاوتوێكردنیداین تاوەكو بتوانین هەم پلانی باشتر هەم پڕۆژەی باشتر لە داهاتوودا لە كوردستان جێبەجێ بكرێت.
زانیاری زیاتر: پڕۆژە زۆربووە بۆیە لەم قۆناغەدا ڕادەگیرێن، لە داهاتوودا بەپێی فراوانبوون و پێویستیی شارەكان مۆڵەت بە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون دەدرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
قاچاخچییهكی كورد سهدان ملیۆن بهرمیل نهوتى ئێران دهفرۆشێت
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 54 خولەک لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
21 کاتژمێر لەمەوپێش