لە هەولێر یادی 100 ساڵەی لەدایکبوونی د.مستەفا زەڵمی بەرز ڕادەگیرێت
- کوردستان
- 1 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
ئامادەکارییەکانی یادی 100 ساڵەی لەدایکبوونی د. مستەفا زەڵمی تەواو کراوە، بڕیارە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی دەیان کەسایەتیی سیاسیی و ئاینی لە شاری هەولێر ئەو یادە بەرز ڕابگیرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یادی سەد ساڵەی لەدایکبوونی مستەفا زەڵمی، زانای ناسراوی کورد لە هوڵی سەعد عەبدوڵڵا بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کەسی دووەمی شێخی ئەزهەر، سەرۆکی زانکۆی ئەزهەر، وەقفی سوونی و وەقفی شیعی، هاوکات دەیان کەسایەتیی ئایینی و سیاسیی لە هەرێمی کوردستان ڕێکدەخرێت.
لێدوانی فەرمی: مەسعود مستەفا زەڵمی، کوڕە گەورەی د. مستەفا زەڵمی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: سەنتەری ڕووناکبیریی د. مستەفا زەڵمی لە قەزای خورماڵ، نزیکەی شەش هەزار ناونیشانی کتێبی تێدایە لە بوارەکانی 'شەریعە و یاسا و فەلسەفە'، هاوکات دەیان نامەی دکتۆرا و ماستەری تێدایە کە گەورە زانای کورد لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی سەرپەرشتیی کردوون، کتێبەکانیشی لە بەشێکی زانکۆکانی عێراق و ناوچەکە وەک پرۆگرامی خوێندن سوودیان لێ وەردەگیرێت.
لە دایکبوون و سەرەتای ژیانی د. مستەفا زەڵمی گەورە زانای کورد:
پڕۆفیسۆر د. مستەفا زەڵمی، لە یەکی تەممووزی 1924 لە گوندی زەڵم لە قەزای خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لەدایکبووە، ساڵی 1934 چووەتە قوتابخانەی ئایینی، لە زانستەکانی ئوسولی دین، ئوسولی فیقهـ، نەحو و سەرف، مەنتیق و فەلەکناسی و بیرکاری، فەلسەفە و بەلاغە خوێندووە، ساڵی 1946 بڕوانامەی (عالیم)ی لە زانستە ئیسلامییەكان لە ئەنجوومەنی زانستی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف بەدەستهێناوە.
قۆناغی خوێندنی پرۆفیسۆر د. مستەفا زەڵمی لە بەغداد:
ئەو زانا کوردە ساڵی 1965 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی یاسای لە زانکۆی بەغداد بەدەستهێناوە، دواتر لە ساڵی 1969 ماستەری لە شەریعەی هەمان زانکۆ وەرگرتووە.
قۆناغەکانی خوێندنی پرۆفیسۆر د. مستەفا زەڵمی لە قاهیرە:
دوای تەواوکردنی دوو قۆناغی خویندن لە عێراق، د. مستەفا زەڵمی چووەتە قاهیرەی پایتەختی میسر، ساڵی 1971 ماستەری لە فیقھی بەراوردکاری لە زانکۆی ئەزھەر بەدەستهێناوە، هاوکات لە ساڵی 1973 دا بڕوانامەی ماستەری یاسای لە زانکۆی قاهیرە وەرگرتووە، پڕۆفیسۆر مستەفا زەڵمی، بەردەوام دەبێت لە خویندنی فیقهی و ساڵی 1975 دكتۆرای فیقهی بەراوردكاری لە زانكۆی ئەزهەر وەردەگرێت.
گەڕانەوەی زانا کوردەکە بۆ عێراق:
دوای گەڕانەوەی بۆ عێراق، ساڵی 1981 پلەی مامۆستای یاریدەدەری لە زانکۆی بەغدا وەردەگرێت، دواتر لە ساڵی 1985 پلەی مامۆستایەتیی لە زانکۆکە وەردەگرێت، لە ساڵی 1987 پلەی پڕۆفیسۆری لە زانکۆی بەغدا وەرگرت، لە سەردەمی مامۆستایەتیدا ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاوی هەبووە، لە دیارترین مامۆستاکانی زانکۆکە بووە کە خەڵات و ڕێزلێنانی تایبەتی پێ بەخشراوە. پرۆفیسۆر د. مستەفا زەڵمی ساڵی 2005 دەبێتە خاوەنی دووەمین بڕوانامەی دکتۆرا، لە بەشی یاسای زانکۆی بەغدا وەردەگرێت.
لەگەڵ ئەوەی خاوەنی حەوت بڕوانامە بووە، زیاتر لە 50 کتێبە لە بوارەكانی شەریعە و یاسا و فەلسەفە دا هەیە، هاوکات دەیان توێژینەوەی زانستی لە بوارەکانی یاسا و فەلسەفەدا کردووە، شەرعزانێکی جیهانی بووە و شێخی ئەزهەر ڕێزی لێناوە، بەشێکی کتێبەکانی بووەنەتە پرۆگرامی خوێندن لە زانکۆکان دا.
پرۆفیسۆر د. مستەفا زەڵمـی لە ڕۆژی 4ی حوزەیرانی ساڵی 2016 لە شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد، لە ئارامگای تایبەت بە خۆی لە ناو سەنتەری ڕووناكبیـریی پرۆفیسیۆر مستەفا زەڵمـی لە قەزای خورماڵ بەخاکسپێردرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە عومان بەریەک دەکەون
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
16 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمەڵێک کۆمپانیای فەرەنسی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن