ئاڤا نیوز
بەرنامەی ئەمجارەی زەڕەبین بەدواداچوون بۆ قومارخانەکانی شاری سلێمانی دەکات و پەردە لەسەر جۆری بازرگانییەکە هەڵدەداتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: قومارخانەکانی ئیدارەی گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئاشکرا و بێ پەردە کار دەکەن، بەشێوەیەک کە ئێستا شاری سلێمانی بووەتە یەکەم شار لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەشێوەی فەرمی قومارخانەی تێدابێت، بازرگانییەکە بەشێوەیەکە بەشێکی داهاتەکەی بۆ ئیدارەی گشتیی یەکێتییە و بەشەکەی دیکەی بۆ خاوەنی قومارخانەکە دەبێت.
کاریگەری لێکەوتەکان: بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆری قومارخانە، قومارچییەکان لە دەرەوەی هەرێم و عێراقیشەوە دێنە شارەکە؛ جیا لەوە ئەم قومارخانانە بوونەتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ژمارەیەک خێزان و ئیفلاسبوونی ژمارەیەکی زۆر خەڵک.
ئەوەی پێویستە بزانیت: بەگوێرەی بەدواداچوونەکان داهاتی یەک مانگی ئیدارەی گشتیی یەکێتیی لە قومارخانەکان یەک ملیۆن دۆلارە.
وێنە گەورەکە: بەرنامەی زەڕەبین بە دواداچوون دەکات بۆ کێشە و گرفتەکانی هاونیشتمانیان، بازرگانان، قاچاخچێتی، تەندروستی، دۆسیەی ماددەی هۆشبەرەکان، زەوی و زار هتد...، ئامانج لەم بەرنامەیە خستنەڕووی هەموو وردەکارییەکانە، بۆ هۆشیارکردنەوەی هاونیشتمانیان و خستنەڕووی ڕاستیەکانە، تا گەیشتن بە چارەسەر.
ئەمەش بزانە: ئەم بەرنامەیە لەلایەن پێشکەشکار کاروان عەبدولڕەحمان پێشکەش دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
یەکێتیی گۆڕانکاری لە بەرپرسی مەڵبەندەکانی سلێمانی دەکات
- تەندروستی
- 55 خولەک لەمەوپێش
تووشبوویەکی نوێی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی دەستنیشان کرا
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
1 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران