
لۆگۆی پارتی و یەکێتی - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
بڕیارە سبەی دووشەممە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، ئاڤا زانیویەتی نەوەی نوێ پلانێکی هەیە پەرلەمان کۆنترۆڵ بکات، پارتی و یەکێتیش لە هەوڵدان شکست بە هەوڵەکە بهێنن.
چیرۆکی سەرەکی: چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی ڕێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی پەرلەمان، نەوەی نوێ پلانی ئەوەی هەیە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کۆنترۆڵ بکات بۆ چوار ساڵ.
وێنە گەورەکە: بەیانی کاتژمێر11ـی پێش نیوەڕۆ یەکەم کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ سوێندخواردنی پەرلەمانتارانی هەڵبژێردراوی خولی شەشەم بەڕێوەدەچێت. بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا پارتی و یەکێتی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ڕێکنەکەوتوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی ئەوەی پارتی و یەکێتی تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، هەردوو حیزب بۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هیچ کاندیدیان نابێت، بۆیە نەوەی نوێ کە خۆی سەرۆکایەتیی دانیشتنەکە دەکات بەهۆی ئەوەی بەتەمەنترین پەرلەمانتار هی خۆیەتی، پلانی داناوە سێ پەرلەمانتار بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کاندید بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاتژمێر 11:00ی بەیانی دووشەممە یەکەم کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ سوێندخواردنی پەرلەمانتارانی هەڵبژێردراوی خولی شەشەم دەکرێت. بەهۆی ئەوەی پارتی و یەکێتی تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ دابەشکردنی پۆستەکان، هەردوو حیزب بۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هیچ کاندیدیان نابێت، بۆیە نەوەی نوێ کە خۆی سەرۆکایەتیی دانیشتنەکە دەکات بەهۆی ئەوەی بەتەمەنترین پەرلەمانتار هی خۆیەتی، پلانی داناوە سێ پەرلەمانتار بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کاندید بکات.
پێدراوە یاساییەکان: بەپێی یاسا ئەگەر یەک کاندید بۆ هەر پۆستێک هەبێت و ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران هەبێت بۆ کۆبوونەوە، ئەوا ئەو کەسانە بەبێ هەڵبژاردن دەبنە دەستەی سەرۆکایەتی، واتە بۆ چوار ساڵی داهاتوو هەموو پۆستەکانی پەرلەمان لەدەستی خۆی دەبێت، سەرۆکی پەرلەمان، جێگری سەرۆک و بڕیاردەری پەرلەمان.
زانیاریی زیاتر: بۆ ئەوەی شکست بەم پلانەی نەوەی نوێ بێت و سەرنەگرێت، ئەوە دوو ڕۆژە پارتی و یەکێتیی لە پەیوەندی بەردەوامدان.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئەگەر لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستەکان ڕێکنەکەون، ئەوا سبەی لەدوای سوێندخواردنی پەرلەمانتاران کۆبوونەوەی پەرلەمان جێدەهێڵن و ڕێژەی یاسایی تێکدەدن، کۆبوونەوەکەش بەکراوەی دەمێنێتەوە و تەواو ناکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 51 خولەک لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ حەوت گوندی سنووری ئامێدی هێڵی مۆبایل و ئینتەرنێتیان نییە
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی كوردستان دەگەیێنرێتە جنێڤ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەیەک لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دێتە هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 100 گەڕەکی دیکەی سلێمانی دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری