
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
761 ملیار دینارەکەی بەغدا هێشتا لە لقی هەولێری بانکی ناوەندییە و هەرێمی کوردستان ئامادە نییە وەریبگرێت، بڕیارە بەغدا 133 ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی مانگی 10 بنێرێت.
وێنە گەورەکە: هەرێمی کوردستان 996 ملیار دیناری بۆ دابینکردنی مووچە پێویستە، واتا بەو 761 ملیارەی ناردوویەتی 235 ملیار دینار کورتهێنان هەیە، ئێستا بە داهاتی ناوخۆ ناتوانرێت ئەو کورتهێنانە پڕ بکرێتەوە. کێشەکە ئەوەیە چاوەڕوان دەکرێت بۆ مانگەکانی 11 و 12ش بەغدا هەمان بڕ بنێرێت و هەمان کێشە دووبارە ببێتەوە.
بەدواداچوونی تایبەت: بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا نیوز ئێستا هەردوو وەزارتی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر هێڵن تاوەکو بەغدا بەشێکی کورتهێنانی مووچە بۆ مانگی 10، 11 و 12 پڕ بکاتەوە، ئەوەی کە داوا دەکرێت گواستنەوەی پارەیە بە بڕی 400 ملیار دینار بۆ مووچە، پێشتر بەغدا ئەو پارەیەی لە بودجەی وەبەرهێنان بۆ بودجەی تەشغیلی گواستبووەوە، بەڵام گواسترابووەوە سەر مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بەڵم بەهۆی ئەوەی لە مووچەی کەسوکاری ئەنفالکراوان کورتهێنان نەبووە، پارەکە بۆ خانەنشینان دەگوازرێتەوە. ئەگەر گواستنەوەکە تەواو ببێت، ئەوا ئەو 400 ملیار دینارە دابەشی سێ دەکرێت و بۆ هەر مانگێک 133 ملیار دینار دەکات، واتە بۆ مانگەکانی 11 و 12 لەگەڵ هاتنی 761 ملیار دینارەکە، 133 ملیار دیناری دیکەش دەنێردرێت.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی بە ئاڤای نیوزی ڕاگەیاند: ئەو بڕە پارەیە زۆرە و مانگی ڕابردووش فشاری خەرجی زۆر بووە، بۆیە تاوەکو پارەی دیکە لە بەغداوە نەنێردرێ، ناتوانن مووچەی مانگی 10دابەش بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی موچەی مانگی نۆ 135 ملیار دینار کورتهێنانی پڕکردەوە، جگە لە ناردنی 77 ملیار دینار لە بەشی گەنجینەی فیدراڵی، بەڵام بۆ مانگی 10 بە کورتهێنان و بەشی گەنجینەی فیدراڵی زیاتر لە 300 ملیار دینار دەکەوێتە سەر هەرێمی کوردستان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان ئامادەکاری بۆ ناردنی لیستی مووچەی مانگی شەش دەکات
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بەزووترین کات کۆدەبێتەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر ئێران زیان لە ئابووری عێراق دەدات