
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەچێتە پەرلەمان و لەبارەی ئامادەکارییە سەربازییەکان پەیوەست بە دۆخی سووریا زانیاری بە پەرلەمانتاران دەدات، پەرلەمانیش پشتیوانی بۆ ڕێکارەکانی حکومەت دەردەبڕێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی چوارشەممە 04-12-2024 پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و یەکەم بڕگەی دانیشتنەکەی بریتی دەبێت لە میوانداریکردنی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، هاوکات گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی گشتیش دەکات.
لێدوانی فەرمی: موختار مووسەوی، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا کە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئامادە دەبێت، تایبەت کراوە بە ئامادەکارییە ئەمنیی و سەربازییەکانی عێراق پەیوەست بە ڕووداوەکانی سووریا، هەر پاڵپشتییەکی پەرلەمانیش کە حکومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییەکان و پاراستنی ئارامی وڵات پێویستی پێیەتی، پەرلەمان پێشکەشی دەکات.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکەدا جێبەجێکردنی ئەو بەشەی کارنامەی حکومەت کە ماوە، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە سیاسییەکان و بابەتی گۆڕانکارییە وەزارییەکانیش قسەیان لەسەر دەکرێت، پەرلەمانیش پشتیوانی خۆی بۆ هەموو هەنگاوەکانی حکومەت لەم بوارەدا دەردەبڕێت، بەڵام بابەتی ئەمنیی بەهۆی گرنگییەکەی و ترسی دووبارەبوونەوەی سیناریۆی 2014، بابەتی سەرەکی گفتوگۆکان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
کارمەندانی بەرگری و ناوخۆ لە سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی دەبەخشرێن
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە