پەرلەمانتارێکی یەکێتی: نەناردنی مووچە خەتای حکومەتی عێراقە نەک کوردستان
- بزنس
- 5 کانوونی یەکەم

وێنەی سروە محەممەد و لۆگۆی هەردوو حکومەتی کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەڵێت: "مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تکایە ئاگاداربن، هەموومان بۆ یەکەمجار گەیشتینە ئەو باوەڕەی کێشەی مووچە خەتای حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو هەمیشە خەتای حکومەتی عێراقە".
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە 05-12-2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەرلەمان ڕایگەیاند، بۆ سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ، بۆ هەر مانگێک هەر 761 ملیار دینار دەنێرن. واتە ئەو کورتهێنانەی دروست دەبێت پڕناکرێتەوە. لەبارەی چارەسەری ڕیشەیی مووچەش وتی بە هەناردەکردنەوەی نەوت دەکرێت.
سوودانی داوایشی لە پەرلەمانتاران کرد دەنگ بە هەمواری یاسای بودجە بدەن کە دوو بڕگەی تایبەتن بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان و بڕیار بوو ئەمڕۆ دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام بەهۆی گەشتکردنی تەیف سامی، وەزیری دارایی بۆ دەرەوە و گوشاری لایەنە شیعەکان، بڕگەکە لە دانیشتنی پەرلەمان لابرا، ئەمەش چارەسەرکردنی کێشەی مووچە دوا دەخات.
لێدوانی فەرمیی: سروە محەممەد، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "سەرەڕای ئەوەی هەندێک مانگ لە ڕابردوودا لەکاتی خۆیدا لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا نەکراوە، بەڵام حکومەتی کوردستان پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، ئەم سێ مانگە لیستی زوو ناردووە، ئامادەیە ڕێککەوتن بکات لەسەر نەوت، ئێستاش ئامادەیە داهاتی ناوخۆی شەش مانگ ڕادەست بکات، بۆیە بیانووەکانی بەغدا هی ئەوە نین مووچەیان نەنێرێت".
هۆکارێکی دیکە: هۆکارێکی دیکەش هەیە بۆچی حکومەتی عێراق مووچە نانێرێت و لەم کاتەدا سوودانی بەوشێوەیە بەرامبەر مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان لە پەرلەمان ڕەفتاری کرد، لەمبارەیەوە سروە محەممەد دەڵێت: "پەیوەندی بە شەڕی سووریاوە هەیە، ئێستا عێراق و سووریا بە دۆخێکی نائاساییدا تێدەپەڕن، ئەگەر شەڕەکە عێراق بگرێتەوە ناچارە بەشێکی گەورەی بودجەی وڵات ببات بۆ شەڕ، هەر وڵاتێک کەوتە شەڕەوە دەبێت پشکی شێری بودجەکەی بۆ شەڕ تەرخان بکات".
لەلایەکی دیکەوە: پەرلەمانتارەکەی یەکێتی ئاماژەی بە قسەکانی دوێنیی سوودانی کرد لە پەرلەمان و وتی؛ نیەتی ئەوە هەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕێکبەون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی نانەوتی مانگی شەشی ئامادە کردووە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عەبادی داوا دەکات گرفت بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دروست نەکرێت