باڵی کوڕانی نەوشیروان مستەفا سێ مەرج بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ باڵی دانا ئەحمەد مەجید دادەنێن
- کوردستان
- 5 کانوونی یەکەم

لۆگۆی بزووتنەوەی گۆڕان
ئاڤا نیوز
هەوڵی جدی هەیە بۆ نێوەندگیری بەمەبەستی یەکگرتنەوەی هەردوو باڵە لە یەک ترازاوەکەی گۆڕان، بەڵام باڵی گردەکە کە کوڕانی نەوشیروان مەستەفا سەرپەرشتی دەکەن، سێ مەرجیان وەک دەستپێشخەری کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ و ڕێککەوتن بۆ باڵی دانا ئەحمەدی ڕێکخەر داناوە.
وێنە گەورەکە: ماوەی سێ مانگە کاریگەریی ناکۆکی نێو دوو باڵەکەی بزووتنەوەی گۆڕان بەردەوامە، یەكێک لە مەرجەکانی باڵی گردی زەرگەتە، جێبەجێکردنی بڕیاری کشانەوەیە لە کابینەی نۆیەم و حکومەتی خۆجێی سلێمانی و هەڵەبجە.
مەرجەکانی باڵی کوڕانی نەوشیروان مەستەفا بۆ گفتوگۆ و ڕێککەوتن لەگەڵ باڵی دانا ئەحمەد مەجید:
1. کشانەوە لە سەرجەم پۆستە حکومییەکانی کابینەی نۆیەم، پێشتووتر دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری کشانەوەی وەزیرەکانی ڕاگەیاند، بەڵام جێبەجێ نەکرا و لە ئەرکەکانیان بەردەوامن، کشانەوە لە حکومەتی خۆجێیی سلێمانی و هەڵەبجە.
2. جێبەجێکردنی دەستووری بزووتنەوەی گۆڕان، کە جڤاتی نیشتمانی بڕیاری لێداوە.
3. چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی نزیکەی 100 کەس لە باژێڕوان، ئەندامی ژوور و پێشمەرگە کە لەگەڵ باڵی گردەکەن و مووچەیان بڕاوە.
لێدوانی فەرمی: هۆشیار شێرکاوەیی، ئەندامی ژووری هەڵبژاردنی گۆڕان کە نزیکە لە باڵی گردەکە بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئەوان دەستووریی گۆڕانیان پێشێل کردووە، لە کاتێکدا پێشووتر خۆیان ئەو دەستوورەیان داناوە، جگە لەوەی بڕیاری کشانەوەی جڤاتی نیشتمانییان جێبەجێ نەکردووە کە کشانەوە بووە لە کابینەی نۆیەمی حکومەت و حکومەتی خۆجێی سلێمانی و هەڵەبجە".
زانیاریی زیاتر: ئەو ئەندامەی ژووری هەڵبژاردنی گۆڕان ئاماژەی بەوەشدا، کە مووچەی 100 ئەندامی ژوور، باژێروان و پێشمەرگە لەلایەن باڵی دانا ئەحمەدەوە بڕاوە، بەهۆی ئەوەی لەگەڵ خۆیان نین و لە کوڕانی نەوشیروان مستەفا نزیکن، خۆیشی یەکێکە لەوانەی کە مووچەی بڕاوە.
لەگۆشەیەکی دیکە: یەکێک لە مەرجەکانی باڵی گردەکە لە بەرژەوەندی یەکێتییە، چونکە لە دوای ڕێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان کە لە ساڵی 2016 کرا، 140 پۆستی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لای بزووتنەوەی گۆڕانە و چەند جارێک یەکێتی داوای کردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
عێراق داهاتی نانەوتی تا ساڵی 2028 بە 79 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنێت
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک تاوانباری مەترسیدار لەبەغدا دەستگیر دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە بۆ ئافرەتان و کادیرانی پارتی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و شاندێکی تایلەند گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت دەکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بازگەکانی مەخموور ڕێگری لە کاسبکارانی کورد دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پشووی کۆتایی ئەم هەفتەیە کەرتی تایبەتیش دەگرێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا