ئاڤا نیوز
بڕیارە سبەی چوارشەممە گوژمەیەک پارە بۆ مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە بنێردرێت.
وێنە گەورەکە: پێچەوانەی ڕێککەوتنی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق و بڕیاری دادگای فیدراڵی، تاوەکو ئێستا کێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا چارەسەرنەکراوە، هێشتا پارەی مووچەی مانگی 10 بەتەواوی نەنێردراوە و زیاتر لە 50 ڕۆژی هیچ مووچەیەک دابەش نەکراوە، بەپێی ئەو بڕیارەی دراوە بۆ مانگەکانی 11 و 12 ەش بەهەمانشێوە کورتهێنان دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری داوە کێشەی کورتهێنانی مانگەکانی 10 و 11 پڕبکاتەوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مانگی 12 ەش هەوڵەکان بەردەوامن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوێنێ ئێوارە وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: زۆربەی کێشە هونەرییەکانی لیستی مووچە چارەسەرکراون و تیمێکمان لە بەغدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گواستنەوەی پارە.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە 11-12-2024 نزیکەی 758 ملیار دیناری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی 11 بنێردرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، کێشەی گواستنەوەی پارە لە تەرخانکراوەکانی پشکی هەرێمی کوردستان بۆ زیادکردنی بڕی تەرخانکراو بۆ مووچە چارەسەر کراوە. بڕیارە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مانگەکانی 10و 11 بڕی 430 ملیار دیناری دیکە خەرج بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەهەمان کارنامەی دانیشتنەکەی شەممە کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر ئامادەیی تەواوی دەربڕیوە؛ چارەنووسی مووچەی مانگی شەش یەکلا دەکرێتەوە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ 15% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی تورکیا