ئاڤا بەدواداچوون بۆ دەنگۆی هاتنی ماهر ئەسەد، برای بەشار ئەسەد بۆ سلێمانی دەکات
- کوردستان
- 10 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
ئاڤا بەدواداچوونی بۆدەنگۆی هەڵاتنی ماهیر ئەسەدی برای بەشار ئەسەد بۆ سلێمانی دەکات و پارێزگاری سلێمانیش ڕەتی دەکاتەوە کە ماهیر لەوێ بێت.
وێنە گەورەکە: لە تۆڕەکانی كۆمەڵایەتی وا بڵاوكراوەتەوە كە گوایە ماهر ئەسەد، برای بەشار ئەسەدی سەرۆكی پێشووی سووریا بە برینداری خۆی گەیاندووەتە عێراق و لەوێوەش چووەتە شاری سلێمانی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا، لە کاتژمێر حەوتی ڕۆژی شەممە 7ی ئەم مانگە، زیاتر لە دوو هەزار ئەفسەر و سەربازی سوپای سووریا هاتوونەتە عێراق و ژمارەیەكیان زامدار بوون، نزیكەی هەزار كەسیان ئەندامی گاردی كۆماری بوونە و لە پارێزگای دێرەزوورەوە رێگەیان لێ گیراوە و بەناچاری لەرێگەی دەروازەی سنووریی قائیمەوە هاتوونەتە نێو خاكی عێراق.
لێدوانە فەرمییەکان: ئاڤا لەرێگەی پێنج سەرچاوەی جیاوازەوە بەدواداچوونی بۆ ڕاستی و دروستیی دەنگۆی هاتنی ماهر ئەسەد بۆ سلێمانی كرد، سێ لە سەرچاوەكان لەنێو ئاسایشی سلێمانین و ڕەتیان كردەوە کە ماهیر ئەسەد لە سلێمانی بێت.
سەرچاوەیەكیش لە یەكێتی دەڵێت, ئەگەر ماهر ئەسەد هاتبێتە عێراق، ڕاستەوخۆ دەچێتە ئێران نەک بێتە سلێمانی.
هاوكات هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانیش بە ئاڤای ڕاگەیاند، كە لە دەرەوەی وڵاتە و هیچ زانیارییەكی لەسەر ئەو بابەتە نییە.
باکگراوند: ڕۆژی 12-08-2024 بەشار ئەسەد و خێزانی دوای کۆنترۆڵکردنی دیمەشق لەلایەن چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن سووریایان بەجێهێشت و بەشێک لە بنەماڵەکەی چوونە ئێران و ڕووسیا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
58 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە