وێنەی محەممەد شیاع سوودانی و دیناری عێراقی، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باسی مووچە کراوە، بەڵام بڕیاری ناردنی تەواوکاری مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ نەدراوە و بۆ سوودانی جێهێڵدراوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و لەسەر داوای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان یەکێک لە تەوەرەکانی پرسی مووچەی خەڵکی کوردستان بوو.
زانیاریی تایبەت: تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دۆسییەی تایبەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بردووەتە کۆبوونەوەکە، بەڵام ئەنجامەکەی لە ئاسی خواستی هەرێمی کوردستان نەبووە، بۆیە پرسەکە بۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق جێهڵدراوە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەسەڵاتی خۆی بەکاربهێنێت بۆ بڕیاردان لەسەر ناردنی تەواوکاری مووچە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر حکومەتی عێراق بڕیاری دابوو بۆ مانگەکانی 10 و 11 و 12، بۆ هەر مانگێک تەنیا بڕی 761 ملیار دینار بنێرێت، لەسەر داوای هەرێمی کوردستانیش بڕی 430 ملیار دینار لە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە موناقەلە کراوە و تەنیا ئەوە ماوە بخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان، بۆیە تاوەکو ئێستا دەست بە دابەشکردنی مووچە نەکراوە.
باکگراوند: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی دوێنێیدا داوای کرد ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا چارەسەری بنەڕەتی کورتهێنانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ سێ مانگەکەی کۆتایی ئەمساڵ بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 58 خولەک لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
58 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
4 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە