وێنەی ئەو گوێ درێژەی لە فیلمێکی کوردی ڕۆڵی سەرەکی گێڕا
ئاڤا نیوز
گوێدرێژێک دەبێتە ئەکتەری سەرەکی کورتە فیلمێکی کوردی و دەرهێنەری فیلمەکەش باسی زەحمەتییەکانی ئاژەڵان دەکات.
وێنە گەورەکە: لە یازدەمین فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک، کورتە فیلمێکی کوردی بەشدارە کە ئەکتەری سەرەکی گوێدرێژێکە، هاوکات فیلمەکە گەیاندنی پەیامی خۆشەویستییە بۆ ئاژەڵان.
لێدوانی فەرمی: لەنیا نوورەدین، دەرهێنەری کورتە فیلمەکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دیاریکردنی گوێدرێژێک بۆ ئەکتەری سەرەکی کارێکی ئەستەم بووە، هاوکات تەواوی چیرۆکی فیلمەکە لە دەوری ژیانی گوێدرێژەکە دەخوڵێتەوە، چونکە گوێدرێژ یەکێکە لە قوربانییەکان و زەحمەتی زۆر دەبینێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فیلمەکە لەگەڵ 12 کورتە فیلمی دیکەی نێو ڤێستیڤاڵی فیلمی دهۆک، بەشداری لە پێشبڕكێی وەرگرتنی خەڵات دەکات.
ئەمەش بزانە: دوای تەواوکردنی کورتە فیلمەکە، گوێدرێژەکە لەلایەن خاوەنەکەیەوە فرۆشراوە، هاوکات دەرهێنەری فیلمەکە نازانێت گوێدرێژەکە لەکوێیە و بەکێ فرۆشراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی