
هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر داعش لە سووریا (وێنەی ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئەنجامدانی ژمارەیەک هێرشی ئاسمانی و کوژرانی 12 چەکداری داعشی لە سووریا ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، لە سووریا هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر بنکە و بارەگاکانی چەکدارانی داعش و بەهۆیانەوە 12 چاکداری داعش کوژراون.
زانیاریی زیاتر: وەک لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، هێرشەکان لەو ناوچانە کراون کە پێشتر لەژێر دەستی سوپای سووریا و هێزەکانی ڕووسیادا بوون. ئاماژە بەش کراوە هیچ ئاماژەیەک نییە کەسانی مەدەنی بەهۆی هێرشەکانەوە کوژرابن.
وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی حکومەتی سووریا بەسەرۆکایەتیی بەشار ئەسەد، ڕۆژانە هۆشداری لەوە دەدرێت ڕێکخراوی داعش لە خۆڕێکخستنەوەدایە. سێنتکۆمیش دەڵێت هێرشەکانیان بەو ئامانجەن دڵنیاببنەوە لەوەی ڕێکخراوەکە بەدوای دەرفەتدا ناگەڕێت بۆ بەهێزبوونەوەی لە ناوەڕاستی سووریا.
خاڵی ئەرێنی: ژەنەڕاڵ مایکل ئێریک کوریلا لە هێزەکانی ئەمریکا دەڵێت: لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوبەشەکانیان لە ناوچەکەدا کاردەکەن و ڕێگە بە داعش نادەن سەرهەڵبداتەوە و سوود لە دۆخی ئێستای سووریا وەربگرێت.
ئەمەش بزانە: ئەمریکا لە سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان 900 سەربازی هەیە و هاوپەیمانی سەرەکی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)یە بە سەرکردایەتیی کورد، مانەوەی ئەمریکا و ئەم هاوپەیمانێتییەش ئایندەی کورد لە سووریای نوێ مسۆگەرتر دەکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
سەرووی 600 كۆچبەر لە ئیجە ڕزگار دەكرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کەشتیی سەربازیی وێرانکەری ئەمریکی گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە ناوی مووشەکەکانی پەیام بۆ دۆست و دووژمنانی دەنێریت
19 حوزەیران
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
18 حوزەیران
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
18 حوزەیران
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەنیاهۆ: ئێران 28 هەزار مووشەکی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا جەنگی ئێران و ئیسرائیل کاریگەریی لەسەر پرۆسەی ئاشتی دروست دەکات؟