لە سووریا چەکدارێکی داعش خۆی بە هێزێکی ئەمنی دەتەقێنێتەوە

شەیری بکە لە:
لە سووریا چەکدارێکی داعش خۆی بە هێزێکی ئەمنی دەتەقێنێتەوە

دیمەنی ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی سووریا. وێنە؛ سانا

ئاڤا نیوز

لە هێرشێکی دوو چەکداری داعش، کە یەکێکیان خۆی تەقاندووەتەوە، ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سووریا کوژرا.

وێنە گەورەکە: دوای دەستبەسەرداگرتنی چەندین شار لە سووریا و عێراق لە ساڵی 2014، ڕێکخراوی داعش لە سووریا لە ساڵی 2019 تێکشکێنرا، بەڵام شانە نوستووەکانی پاشەکشەیان کردووە بۆ بیابانەکان، بەردەوامن لە ئەنجامدانی هێرشی ناوبەناو هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتییانی سڤیل دەکەنە ئامانج.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا (سانا) بڵاویکردەوە،"هێرشێکی خۆکوژی لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە لە بازگەیەکی شاری مەیادین لە دێرەزۆر ئەنجامدراوە، هێزە ئەمنییەکانی بازگەکە توانیویانە یەکێک لە هێرشبەرەکان بکوژن، دووەمیان خۆی تەقاندەوە لەئەنجامدا ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایش کوژرا.

زانیاریی زیاتر: ڕۆژی چوارشەممە، میدیاکانی سووریا ڕایانگەیاند کە سەرکردەیەکی عێراقی لە ڕێکخراوی داعش لە پارێزگای ئیدلب لە باکوری ڕۆژئاوای سووریا کوژراوە لە میانەی ئۆپەراسیۆنی دابەزینی ئاسمانیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ