قوباد تاڵەبانی: ناهێڵین خوێنی شەهیدانی چەسپاندنی یاسا بەفیڕۆ بچێت

شەیری بکە لە:
قوباد تاڵەبانی: ناهێڵین خوێنی شەهیدانی چەسپاندنی یاسا بەفیڕۆ بچێت

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و وێنەی قوباد تاڵەبانی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکەی لالەزار بڵاوکردەوە، قوباد تاڵەبانیش دەڵێت، "تاوانباران ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە."

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی چواردەوری شوێنی نیشتەجێبوونی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەلیان گرت و دوای گرژی ڕووبەڕوو بوونەوە، دواجار بەرەبەیانی ئەمڕۆ لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی برای و ڕێبوار حامید حاجی غالی دەستگیر كران، پێنج کەس لەهەردوولا گیانیان لەدەستدا  و 19ـی دیکەش بریندار بوون.

ڕاگەییێنراوی فەرمی: مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبارەی ڕووداوەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، "ئەو شەهیدانە لە ئەركی جێبەجێكردنی یاسا و چەسپاندنی  هێمنی  و ئاسایشی سلێمانی و ڕووبەڕوبوونەوەی لاساراندا  گیانی خۆیان  بەخشی."

لەلایەکی دیکەوە: قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت، "هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە ناهێڵین خوێنی شەهیدانی چەسپاندنی یاسا بەفیڕۆ بچێت و تاوانباران ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە."

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ