
لۆگۆی هەسەدە و ئەنەکەسە و دیمەنی کۆمەڵێک هاووڵاتی سووری لەکاتی خۆشی دەربڕین بەبۆنەی ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد، گرافیک: ڕامتین هەمەوەند - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
هەسەدە و ئەنەکەسە پرۆژەیان بۆ داهاتووی کورد و ڕۆژئاوای کورستان لە سووریای نوێدا هەیە. هەسەدە داوای لامەرکەزیەت دەکات و ئەنەکەسەش فیدراڵییەت. لەبارەی بانگەوازی مەزڵوم عەبدیش بۆ چوونی کورد بە یەک شاند بۆ دیمەشق، بەرپرسێکی ئەنەکەسە دەڵێت تاوەکو ئێستا هیچ گفتوگۆیەکیان نییە.
وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی حکومەتی سووریا بەسەرۆکایەتیی بەشار ئەسەد و وەرگرتنی دەسەڵات لەلایەن دەستەی تەحریرولشام، پێش نووسینەوەی دەستووری نوێی سووریا و دیاریکردنی شێوازی حکومڕانی، ئێستا چاوەکان لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و ئایندەی کوردن لە سووریا، کورد بەسەر دوو بەرە دابەش بووە، بەرەیەک کە حوکمی ڕۆژئاوای کوردستان و بەشێکی سووریا دەکات، بەرەیەکیش کە تاوەکو پێش ڕووخانی ئەسەد وەکو هێزێکی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی لە هەولێر بوون و هیچ نفوزێکی سەربازییان لە ڕۆژئاوای کوردستان و سووریادا نەبوو.
لامەرکەزیەت؛ داواکاریی هەسەدە لە سووریای نوێدا
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ کەناڵی فرانس24 ڕەتی دەکاتەوە داوای فیدراڵییەت بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بکەن، تەنیا دەیانەوێت لە چوارچێوەی سووریادا نوێنەرایەتیی پارێزگا و ناوچەکانیان بکەن و، پرۆژەی ئەوان بۆ سووریای نوێ لامەرکەزییەتە و لە ناوچە کوردییەکان و ئەو ناوچانەی ئێستا لەژێر دەستیان دان ئیدارەیەکی خۆسەر هەبێت.
مەزڵووم عەبدی دەڵێت: "دەمانەوێت بەشێک بین لە سووریا و لەو بەشەی سووریاشدا کە هەین، نوێنەرایەتیی ئەو پارێزگایانە بکەین و بە هێزەوە بەشداری لە پرۆسەی سیاسیی و بنیاتنانەوەی سووریای نوێدا بکەین."
لەبارەی یەکپارچەیی سووریا و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دەسەڵاتداری نوێی دیمەشق، مەزڵووم عەبدی دەڵێت: "تاوەکو ئێستا هەڵوێستەکانی ئیدارەی نوێی دیمەشق ئەرێنین و ئێمەش بە ئەرێنییەوە لە هەڵوێستەکانیان دەڕوانین، بەڵام ئێستا ئێمە لە دۆخی شەڕداین، هەرچەندە هیچ پێکدادانێکمان لەگەڵ بەرەی تەحریرولشام نییە، بەڵام پێویستە لەپێناو داهاتوودا دانوستان بکەین، بۆ ئەمەش ئامادەین تاوەکو بەم نزیکانە دانوستانەکان دەستپێبکەین."
ئەنەکەسە داوای فیدراڵی دەکات و پڕۆژەی هەیە
ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) پرۆژەی خۆیان هەیە و سێ خاڵی سەرەکی لەخۆدەگرێت:
یەکەم: دانپێدانان بە کورد وەکو نەتەوەیەکی ڕەسەن لەسەر خاکی خۆی لە سووریا.
دووەم: لە دەستووری نوێی سووریا دان بە نفوس و هەبوونی نەتەوەی کورد بنرێت.
سێیەم: شێوازی حکومڕانی لە سووریای نوێ فیدراڵی بێت نەوەک لامەرکەزی کە هەسەدە داوای دەکات.
جەدعان عەلی، سەرۆکی نوێنەرایەتیی ئەنەکەسە لە هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئێستا نوێنەریان د.عەبدولحەکیم بەشار لە دیمەشقە و ئامادەکاری دەکەن بۆ دانوستان و بەشداریکردن لە دەسەڵات".
لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەندجارێک مەزڵوم عەبدی بانگەوازی کرد کورد پێکەوە بچنە دیمەشق و هەڵەی کورد لە عێراق دووبارە نەکەنەوە و پەرت نەبن، لەمبارەیەوە جەدعان عەلی دەڵێت ئەوانیش پێیان باشە کورد یەکگرتوو و یەک دەنگ بێت، بەڵام مەرجیان بۆ هەسەدە و پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) هەیە:
مەرجەکانی ئەنەکەسە بۆ هەسەدە و پەیەدە
یەکەم: داوا لە پەیەدە و هەسەدە دەکەین هەموو پەیوەندییەکیان لەگەڵ پەکەکە بپچڕێنن و ئەمەش بە ئاشکرا و بەفەرمی ڕابگەیێنن.
دووەم: هەموو چەکدارانی پەکەکە لەناو یەپەگە و هەسەدە بڕۆن و ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا جێبهێڵن.
سێیەم: هەردوولا پێکەوە دابنیشن، وەکو کورد پڕۆژەیەکی هاوبەش و یەکگرتوو بنووسن و لەسەری ڕێکبکەون، ئینجا پێکەوە بچنە دیمەشق.
جەدعان عەلی، نوێنەری ئەنەکەسە ڕەتیشی کردەوە تاوەکو ئێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەگەڵ هەسەدە هەبێت و وتی: "ئەوەی باسی دەکەن تەنیا قسەیە و هێشتا هیچ هەنگاوێکی کردارییان نەناوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ حەوت گوندی سنووری ئامێدی هێڵی مۆبایل و ئینتەرنێتیان نییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی كوردستان دەگەیێنرێتە جنێڤ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەیەکی نوێ لەبارەی هێرشە درۆنییەکان سەردانی هەولێر دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 100 گەڕەکی دیکەی سلێمانی دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری