
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عێراق لە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک گەشتیاری هێڵی ئاسمانی عێراقی کە لە مۆسکۆوە بۆ بەغدا گەشتیانکردووە، لە فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی بەغدا توشی سەرسوڕمان دەبن کاتێک کە دەبینن جانتا و کەلوپەلەکانیان لەناو فڕۆکەکەدا نیە و دەزانن لە مۆسکۆ بەجێماون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەوە یەکەمجار نییە هێڵی ئاسمانی عێراق لە گەشتەکانیدا ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە، مانگی ئابی ئەمساڵیش لەکاتی گواستنەوەی زیارەتکاران لە فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی بەغدا چەندین کێشە و سەرلێشێوان دروستبوو، دواتریش هێڵەکە ناچار بوو داوای لێبوردن لە گەشتیاران بکات.
زانیاریی بەدەستهاتووە: بەشێک لە گەشتیارەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دیمەنی ساتی گەیشتنیان تۆمارکردووە و دەڵێن، گەشتەکەیان ڕۆژی 21ی ئەم مانگە بووە، بڕیاربوو کاتژمێر 1:00ی بەرەبەیان لە مۆسکۆوە بگەنە بەغدا، بەڵام کاتژمێر 4:20 خولەکی بەیانی گەیشتوون، واتە زیاتر لە سێ کاتژمێر دواکەوتوون.
ئەو گەشتیارانە ئاماژە بەوەش دەکەن، کاتێک دابەزیوون بەرەو شوێنی وەرگرتنەوەی جانتا و کەلوپەلەکانیان چوون، بۆیان دەرکەوتووە جانتای گەشتیارەکان لە مۆسکۆ بەجێماون و هێڵی ئاسمانی عێراق لەبیری چووە جانتاکانیان بخاتە ناو فڕۆکەکەوە، کاتێکیش گەیشتوون هیچ بەرپرسێک نەبووە تا سکاڵای خۆیانی لەلا بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: لە وەڵامی گەشتیارەکاندا، بەرپرسێکی هێڵی ئاسمانی عێراق بە گەشتیارەکان دەڵێت، جانتاکانتان لە مۆسکۆ جێماوە و لەسەر ئەو کێشەیە وەزیر و بەرپرسانی دیکەی ئاگادارکردووەتەوە، جەختیش دەکاتەوە کە هەڵەکە لای ئەوان نەبووە، بەڵکو لەو فڕۆکەخانەیەی مۆسکۆ بووە کە گەشتەکەی بۆ بەغدا لێووە ئەنجامداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پشتیوانیی ئێران داوای خۆپیشاندان دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە