
جاکی چان، ئەکتەری ناوداری جیهانی
ئاڤا نیوز
لە بڕیارێکی سەیردا، ئەکتەری ناوداری جیهانی جاکی چان کە لەناو کورد بە جاکشان ناسراوە، دەیەوێت تەواوی سامانەکەی ببەخشێتە ڕێکخراوە خێرخوازییەکان و منداڵەکانی لێ بێبەش بکات.
چیرۆکی سەرەکی: جاکی چان کە لە فیلمەکان بە هونەری شەڕکردن و جووڵە سەرنجڕاکێشەکانی ناوبانگی دەرکردووە، نەریتە کۆنەکان دەشکێنێت و بڕیار دەدات تەواوی سامانەکەی کە 400 ملیۆن دۆلارە، لەبری ئەوەی بۆ منداڵەکانی بەجێبێڵێت، بە ڕێکخراوە خێرخوازییەکانی ببەخشێت.
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: گۆڤاری فەن كە گرنگی بە ژیانی ناودارانی جیهان دەدات، بڵاویكردووەتەوە جاكی چان بۆچوونی وایە؛ پێویستە منداڵەكانی، خۆیان دواڕۆژی خۆیان دیاری بكەن و بەهیچ جۆرێك لەو سامانەی لە هۆڵیوود بەدەستیهێناوە، سوودمەند نابن.
باکگراوند: جاكی چان بەر لەو بڕیارەش، بە كارە خێرخوازییەكانی ناوبانگی دەركردبوو، لەو چوارچێوەیەشدا؛ ساڵی 1988 ڕێكخراوی خێرخوازی جاكی چانی دامەزراند، ئەمەش بەمەبەستی پێشكەشكردنی كۆمەك بۆ ناوچە وێرانبووەكانی ڕووداوە سروشتییەكان و پاڵپشتیكردنی پڕۆگرامی نەهێشتنی نەخوێندەواری لە وڵاتە تازە گەشەسەندووەكان.
ئەمەش بزانە: جاکی چان خەڵکی هۆنگ كۆنگە لە چین، ئێستا تەمەنی 70 ساڵە و خاوەنی کوڕ و کچێکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
6 خولەک لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب