لێکۆڵەرێکی سیاسی یەمەنی بۆ ئاڤا: حووسیەکان خۆشیان نازانن مووشەکەکانیان لە کوێ دەکەونە خوارەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حوسییەکانی یەمەن تادێت زیاتر پەرەدەسێنێت، چاودێرێکی سیاسی یەمەنیش لەوبارەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ئەو گرژییانە بێ بنەمان و کاریگەرییان نییە، حووسییەکان خۆشیان نازانن مووشەکەکانیان لە کوێ دەکەونە خوارەوە".
وێنە گەورەکە: لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا حوسییەکانی یەمەن پێنج هێرشیان کردووەتە سەر ئیسڕائیل، دیارترینیان بەکارهێنانی مووشەکی بالیستیکی خێرا بوو، لەبەرامبەردا ئیسرائیل هەڵمەتێکی چڕی هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر چەند بنکەیەکی حوسییەکان لە حودەیدە و سنە دەستپێکردووە.
لێدوانی فەرمی: سەدام حەربی، لێکۆڵەری سیاسی لە شاری مەئرەبی یەمەنەوە میوانی هەواڵەکانی کاتژمێر 12 ـەی ئاڤا میدیا بوو و گوتی: هەموو ئەو هێرشە ئاسمانیانەی ئیسرائیل و حوسییەکان بەرامبەر یەکتر دەیکەن، هیچ کاریگەرییەکیان نییە.
زانیاریی زیاتر: حەربی ڕوونیکردەوە، ئیسرائیل تەنیا ژێرخانی یەمەن دەکاتە ئامانج، وەک فڕۆکەخانە و پرد و ڕێگاوبان، تائێستاش هێرشی نەکردووەتە سەر هیچ بنکەیەکی سەربازیی حووسیەکان، حووسیەکانیش تەنیا موشەک دەهاوێژن و خۆشیان نازانن لەکوێ دەکەوێتە خووارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
پەکین هاووڵاتیانی لە ڕوودانی زریانێکی دیکەی بەهێز ئاگادار دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پێشمەرگە: پلەی زیاتر لە 12 هەزار ئەفسەر و پێشمەرگە بەرزکرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە وەڵامی هەڕەشەکاندا، ئێران ئەنجوومەنی بەرگریی نیشتمانی پێکدەهێنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای ئاگربەست، خاچی سوور هۆشداری لە دۆخی 'مەترسیداری' سوەیدا دەدات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکخراوێکی ئیسرائیلی هاوکاری مرۆیی بۆ دروزەکان لە سوەیدا دەنێرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدانی کۆچبەرانی بەلەمەکەی یەمەن بۆ 68 کەس بەرزبووەوە