
شنگال- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
تاوەکو ئێستا ڕێککەوتنی شنگال جێبەجێنەکراوە، قایمقامی ئەو قەزایەش دەڵێت "یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان بوونی هێزە چەکدارەکانە".
بۆچی گرنگە: جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە، دەبێتە هۆی ئەوەی جارێکی دیکە خزمەتگوزاری بۆ ناوچەکە ببرێت، دۆخی کارگێڕی و ئەمنیی شارەکەش ئاسایی بکرێتەوە و ئاوارەکانیش بگەڕێنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: چوار ساڵە ڕێککەوتنی شنگال لەنێوان حکومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا کراوە، بەڵام تا ئێستا جێبەجێنەکراوە و ئەو قەزایە لەڕووی ئەمنی و خزمەتگوزاریەوە لە دۆخێکی خراپدایە.
لێدوانی فەرمی: نایف سەیدۆ، قایمقامی قەزای شنگال بە وەکالەت بە ئاڤا نیوزی گوت: ڕێککەوتنی شنگال لە سێ بەند پێکدێت و سەرەکیترینیان دەرکردنی هێزە چەکدارەکانە، بەڵام هیچیان جێبەجێنەکراون، جگە لەوەی هەندێ پۆلیس بەپێی ڕێککەوتنەکە دامەزراون، بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەتی عێراق و بوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی و یەبەشە کە نزیکە لە پەکەکە ڕێککەوتنەکە جێبەجێنەکراوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیرانی بارزانی کە ئێستا بە سەردانێکی فەرمی لە ئەمریکایە، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: هەڵوێستمان ڕوونە؛ دوای 10 ساڵ لە جینۆساید، پێویستە ڕێککەوتنی شنگال بە تەواوی جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەی ئێزدییەکان بگەڕێنەوە بۆ زێدی باوک و باپیرانیان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
44 خولەک لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین بوو بە سەرۆكی یانەی هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە