
تەلاری کۆشکی سۆڤیەت
ئاڤا نیوز
تەلاری كۆشكی سۆڤیەت لە كیێڤی پایتەختی ئۆكراینا نازناوی 'ناشیرینترین' تەلاری جیهانی پێ دراوە، كە یەكێكە لەو بینا دەگمەنانەی خەسڵەتی بیناسازی سۆڤیەتی جارانی بەتەواوی پێوە دیارە.
وێنە گەورەكە: تەلاری باگراسیۆن كە بە تەلاری 104 ـیش دەناسرێت، لە سەردەمی حكومڕانی پێشووی یەکێتیی سۆڤیەت لە شاری كیێڤی پایتەختی ئۆكراینا بە شێوەیەكی نامۆ و سەمەرە بنیاتنراوە كە ئەوكات بەشێك بوو لە یەكێتی سۆڤیەت.
زانیاریی تایبەت: لە ڕاپرسییەكی ئاژانسی ( باسیلیا ) كە بایەخ بە شێوازە ئەندازەییە سەرنجڕاكێشەكان لە سەرانسەری جیهان دەدات، دەركەتووە زۆربەی بەشداربووانی ڕاپرسیەكە تەلاری باگراسیۆن لە كیێڤ وەك ناشیرینترین بینای گۆی زەوی دەناسێنن.
زانیاریی زیاتر: كۆشكی 104 بە دیزاینە ناوازەكەی درێژكراوەی نموونەی تەلارسازی سەخت و توندی سیستمی سۆڤیەت پیشان دەدات كە بالكۆنەكانی بەشێوەیەكی هەڕەمەكی و دوور لە ڕیتمی هاوسەنگی ئەندازیاریی دروستكراون، ئەوەش وایكردووە وەك كۆمەڵێك بلۆكی لەسەریەك سەفتكراوی نایەكسان دەربكەوێت.
هۆكارە زانراوەكان: هۆكاری بنیاتنانی تەلارەكە بەو شێوە نائەندازەییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە تەلارە كۆنەكانی سەردەمی سۆڤیەت ئەوەندەی ڕەچاوی فەراهەمكردنی زۆرترین یەكەی نیشتەجێبوون بۆ لەخۆگرتنی زۆرترین دانیشتووان كراوە، ئەوەندە ڕەچاوی لایەنی ئەندازیاریی و جوانكاری ڕووی دەرەوەی تەلارەكان نەكراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی