
ئاڤا نیوز
پۆلیسی فەڕەنسا لە ماڵی ئالان دیلۆن-ی ئەستێرەی سینەمایی فەڕەنسا، دەستیان بەسەر 72 چەکدا گرتووە، کە مۆڵەتی خاوەنداریی و بەکارهێنانی هیچیانی نییە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی ڕابردوودا ئەفسەرێکی پۆلیس سەردانی ماڵی ئالان دیلۆنی ئەستێرەی سینەمایی فەڕەنسای کردبوو، بینیبووی کە لە ماڵەوە چەکی هەیە، دادوەری لێ ئاگادار کردبووەوە، ئەویش فەرمانی پشکنینی ماڵەکەی دەرکرد و لە ئەنجامدا پۆلیس دەستی بەسەر 72 چەکی بێمۆڵەتدا گرت.
زانیاريی زیاتر: هەروەها نزیکەی 3000 فیشەک و تەقەمەنی و شوێنی فیشەک تەقاندنیشیان لە نێو ماڵەکەیدا دۆزیوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: داواکاری گشتیی شاری ڕێن لە فەڕەنسا ڕایگەیاند: "دیلۆن مۆڵەتی چەکی نییە".
باکگراوند: ئالان دیلۆنی تەمەن 88 ساڵ، لە چەندین فیلمی شەست و حەفتا و هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا ڕۆڵی چەتە و مافیای بينيوە. لە ساڵی 2019دا تووشی جەڵدە بوو و لەو کاتەوە تەندروستیی باش نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی