
ئاڤا نیوز
دوای بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەبارەت بە ئاسانکاری لە دەروازەکان بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵ لە دەرەوەی وڵات، گۆشتی سوور لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان دابەزیوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ڕێکەوتی 27- 3- 2024 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕیاریدا بە بەخشینی 50٪ گومرک لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵ، مەبەستی دابەزینی نرخی گۆشت لە بازارەکان، ئەمەش وای کرد نرخی گۆشت نزیکەی سێ هەزار تا دوو هەزار دینار دابەزێت.
لێدوانی فەرمی: فیراس سەدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دوای بڕیاری سەرۆکوەزیران لەسەر بەخشینی گومرک بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵ، کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دروستکرد، بەڵام بەشێک لە گۆشتفرۆشەکان پابەند نەبوون بە دابەزاندنی نرخ، بۆیە کاریگەری ڕاستەوخۆی نەبوو، بەڵام دوای چاودێریکردن لەلایەن تیمەکان چاودێری بازرگانی پارێزگای هەولێرگۆشتفرۆشەکان پابەند کران بە دابەزاندنی نرخی گۆشت، ئێستا بە گشتیی نرخی گۆشت بە زیندویی بە حەوت هەزار تا شەش هەزار دینارە.
زانیاریی زیاتر: ئەو ئاژەڵەی دێتە بازارەکانی هەرێمی کوردستان، هەمان ئاژەڵە دەچێت بۆ مووسڵ، بەڵام نرخی گۆشت لە مووسڵ هەرزانترە لە هەولێر. فراس سەدیق، لەوبارەیەوە دەڵێت، ئەمە دەگەڕێتەوە سەر ویژدانی گۆشتفرۆشەکان، چونکە ئەوەی ئێمە تێبینێمان کردووە گۆشتفرۆشەکانی هەولێر بە قازانجی کەم ڕازی نین بۆیە جیاوازی لە نرخەکان هەیە.
لەلایەکی دیکەوە: هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو سەردانی هەزار و 935 گۆشتفرۆشمان کردووە، هاوکات 239 گوشتفرۆش سزادراون، کە بەشێکی زۆریان پابەندی نرخ نەبوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نرخی گۆشتی نەرمە لە هەولێر بە 17 بۆ 16 هەزار دینارە، کە پێشتر بە 21 بۆ 20 هەزار دینار بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئێرانی: جەنگ هەفتەکانی داهاتووش بەردەوام دەبێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن