
ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەی مووچەخۆران 'هەژماری من'، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 بکرێت و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە کە خاوەنی 'هەژماری من'ن، مووچەکانیان پێش وادەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکەیان وەردەگرن.
چیرۆکی سەرەکی: فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە بەشێکی زۆریان خاوەنی ' هەژماری منن' مانگی ڕابردوو بەر لەوادەی دیاریکراو ئاگادارکرانەوە کە دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن، هاوشێوەی مانگی ڕابردوو و بۆ مووچەی مانگی 11 هەزاران فەرمانبەری دیکە بوونەتە خاوەنی هەژماری تایبەتی خۆیان و لەو ڕێگەیەوە مووچەکانیان وەردەگرن.
زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا زیاتر لە 700 هەزار فەرمانبەر لە پرۆژەی هەژماری من تۆمارکراون، بۆ مووچەی مانگی 10، 156 هەزار فەرمانبەری مەدەنی و 35 هەزار و 300 پێشمەرگە، لەڕێگەی 'هەژماری من' مووچەکانیان وەرگرت لە ڕێگای زیاتر لە 300 ئامێری ATM کە لە 100 شوێنی جیاواز دانراون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، مانگی داهاتوو هەزاران مووچەخۆری دیکە دەبنە خاوەنی هەژماری تایبەتی خۆیان، بە تۆمارکردنی ئەو ژمارەیەش نزیکەی یەک ملیۆن مووچەخۆر لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگەکانی داهاتوو لە ڕێگەی 'هەژماری من'ەوە مووچەکانیان وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
- ژینگە
- 54 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
54 خولەک لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا