سەرۆکوەزیرانی کوردستان و بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا تاوتوێی کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەکەن
- کوردستان
- 3 کانوونی دووەم

وێنەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری وزە، پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکەن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی هەینی 3-1-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جێفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری وزە پێگەیشت و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی حکومەتی هەریمی کوردستان، لە پەیوەندییەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکان و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا، چونکە وەستانی زیانێکی زۆری لە بودجەی گشتیی عێراق داوە.
زانیاریی زیاتر: هەردوولا جەختیان لە پێویستیی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور و ڕۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان لە برەودان بە سەربەخۆیی عێراق لە بواری وزە، گەشەپێدانی ئابووری و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر لە ڕاگەیێنراوەکەی سەرۆکوەزیراندا هاتووە، بەهۆی دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 25 ملیار دۆلار زیان بەر بودجەی گشتیی عێراق گەیشتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەبێت جووتیاران لە ماوەیەکی دیاریکراودا سەرجەم گەنمەکانیان ڕادەست بکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دووەم كاروانی ئەو حاجییانەی بەڕێگەی ئاسمانی گەشتیان كردبوو گەیشتەوە هەولێر
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە مەخموور زەویی نیشتەجێبوون کێشەی بۆ ژمارەیەک هاووڵاتی دروستکردووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن