ئاڤا نیوز
بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ساڵی دارایی لە عێراق کۆتایی هاتووە و "مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەفەوتێت".
وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە 5-1-2024، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 و لە ماوەی چوار ڕۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: د.فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەدەستهێنانی مووچەی مانگی 10 مووچەخۆان ئاسان بوو، بەڵام مانگی 11 وەک ئەوە وابوو لە دەمی شێری دەربهێنێت، هاوکات مووچەی مانگی 12 لە قورگی شێردایە و فەوتاوە، هەروەها ساڵی دارایی لە عێراق کۆتایی هاتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2024، تەنها 10 مووچە بەسەر مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا دابەشکرا، چونکە وەزارەتی دارایی عێراق لە کۆی 11 ترلیۆن و 576 ملیار و 521 ملیۆن دینار، 10 ترلیۆن و 752 ملیار و 582 ملیۆن پارەی نارد و نزیکەی 824 ملیار دینار ماوە بنێردرێت.
ئەمەش بزانە: پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، سەرەڕای مافی دەستووری و یاسای بوودجە، هاوکات بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی مووچەخۆرانی دیکەی عێراق و تەرخانکراوی پێویست لە خشتەکانی یاسای بوودجە، بەڵام عێراق پێشێلی مافە دەستوورییەکان دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز